٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكرێتە ئەلیكترۆنی

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- بەپێی بڕیارێكی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستان، كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی سلێمانیش دەڵێ، لەمەودوا ھەر كەسێك ئۆتۆمبێل بكڕێت، پێویستە لە ماوەی مانگێكدا بەناوی خۆی بكات.

عەمید فەرەیدوون عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەپێی پلانێكی نوێی ھاتوچۆ، لەمەودوا گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكرێتە ئەلیكترۆنی و ھەر گرێبەستێكی كڕین و فرۆشتنیش لە پیشانگاكانی ئۆتۆمبێل تۆمار بكرێت، لە رێگەی سێرڤەرێكەوە یەكسەر لە ھاتوچۆش تۆمار دەكرێت لەسەر ناوی ئەو كەسەی ئۆتۆمبێلەكەی كڕیوە".

بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت: "بەپێی بڕیاری حكوومەت، پێویستە لە ماوەی یەك مانگدا ئەو كەسەی ئۆتۆمبێلی كڕیوە بیگوازێتەوە سەر ناوی خۆی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتوچۆ، بە پێچەوانەوە سزای یاسایی بەدواوەیە بۆ ھەر كەسێك دوای كڕینی ئۆتۆمبێل لە ماوەی یەك مانگدا".

عەمید فەرەیدوون روونیشی كردەوە: "مەبەست لە بڕیارەكە، كەمكردنەوەی كێشەكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە، چونكە خەڵكێك زۆر ئۆتۆمبێل دەكڕێت و نایگوازێتەوە سەر ناوی و دواتر كێشە لێی دروست دەبێت، زۆر كەسیش ھەیە ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە و دواتر چووەتە دەرەوەی وڵات یان خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە كۆچی دوایی كردووە و ئۆتۆمبێلەكە دەبێتە وەرەسە، بەڵام بەپێی سیستمی نوێ، كۆتایی بە كێشەكانی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل دێت لە نێوان ھاووڵاتیاندا".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار