٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرمانگەی خزمەتگوزاری کەرتی ٨ـی حەسارۆک لە بەیانیەوە مامەڵەی هاوڵاتیان وەردەگرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێرـKDP.infoـ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئاگاداری هاوڵاتیانی خاوەن زەوییەکانی ٨ـی حەسارۆک دەکاتەوە کەوا بەیانی فەرمانگەی کەرتی ٨ـی حەسارۆک کراوەیە و ڕێپێدانی هاوڵاتیان وەردەگرێت، وێنەی تۆمارو چەسپاندنی سنوور ی زەوییەکە ھاوپێچ بکات لەگەل فورمی تایبەت دانراو لە لاپەرەی فەرمی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.
 
۱۲ـی ٥ـی ۲۰۲۱، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و، وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی ئەوەی کێشەی زەوییەکانی ٨ـی حەسارۆک چارەسەربکات و لە ماوەیەکی زوو دەستبکرێت بە مامەڵەی خاوەن زەوییەکان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری، ڕاستەوخۆ خۆی سەردانی زەوییەکانی ناوبراوی کرد.
 
پەیوەست بەمە وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر فەرمانگەیەکی خزمەتگوزارییان لە ٨ـی حەسارۆک کردەوە بۆ داواکاری هاوڵاتیان.
 
بەیانی ۲ـی ٦ـی ۲۰۲۱فەرمانگە خزمەتگوزارییەکەی ٨ـی حسارۆک دەکرێتەوەو داواکارییەکان لە هاڵاتیان وەردەگرێت.
 
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت و دەڵێن: "ئاگاداری گشت هاووڵاتیانی خاوەن زەوییەکانی کەرتی ٨ـی حسارۆک دەکەین، بەیانی ۲ـی٦ـی۲۰۲۱ فەرمانگەی خزمەتگوزاری کەرتی ٨ـی حسارۆک داواکارییەکانی هاووڵاتیان وەردەگرێت بۆ ئەو مەبەستە ھەر ھاوولاتیەک نیازی وەرگرتنی رێپێدانی ھەیە سەردانی ئەم فەرمانگەیە بکات، وێنەی تۆمارو چەسپاندنی سنوور ی زەوییەکە ھاوپێچ بکات لەگەل فورمی تایبەت دانراو لە لاپەرەی فەرمی سەرۆکایەتیمان."
 
 فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار