"گرنگه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك لایه‌نی سێیه‌م له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر ئامادە بێت"

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە بڕیاری 2576ی دوو داواکاری کردە بڕیار و ده‌سه‌ڵاتی زیاتری داوه به نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نێوەندگیری و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و كوردستان، بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌یان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه یاسای بوودجەی 2021ی عێراق و به‌رده‌وامیدان به كۆبوونه‌وه‌كان له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌بووبه‌كر كاروانی نووسەر و سیاسەتمەدار، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌ركردنی بڕیاری 2576ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی داوای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ نێوه‌ندگیری له پرسی بوودجه و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه کوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ سنورداربوونی ڕۆڵ و دەسەڵەتی UN لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا، گرنگه، چونكه له‌سه‌ر داوای كورد بووە، بۆیه ده‌بێت پێشوازیی لێ بكرێت".
كاروانی ده‌ڵێت: "گرنگییەکی تری ئه‌و بڕیاره لەوەدا دەبێت کە لێره به‌دواوه له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ڕێكکه‌وتن لایه‌نی سێیه‌می تێدا بێت، كه لێرەدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. بۆئەوەی خزمەتی تەکنیکی پێشکەش بە لایەنەکان بکات، جۆرێك لە فشار لەسەر بەغدا درووست بکات، گەر وەکوو شایەتیدانی ڕووتیش بێت، گرنگە لایەنێکی وەکوو نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتەکانیدا، حەقیقەتی دۆخەکە، بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش ڕوون بکاتەوە و باری سرنجی لایەنی کوردی بگەیەنێت و لە ھەموو حاڵەتێکدا بەرپرسیارەتییەکە نەخرێتە ئەستۆی ھەرێم، بەڵام ئەم ڕۆڵە نوێیەی نەتەوە یەکگرتووەکان چەکێکی دووسەرەیە، دەکرێت بە زیانی ھەرێم بشکێتەوە، ئەگەر ئەرکە یاساییەکان و ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکان جێبەجێ نەکات".
دەربارەی ڕێککەوتنی ئەمساڵی نێوان ھەرێم و بەغداش لەسەر یاسای بوودجە و گرنگیی ئەو ڕێککەوتنە لە بەئازادفرۆشتنی نەوتی ھەرێم، گوتی: "ئەم پرسە دەبێت وەك خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و قەبارەی زیاد لە خۆی پێ نەدرێت. چونکە ھێشتا مەسەلەی دابەشکردنی سامان و مامەڵە لەگەڵ نەوت و خاوەندارێتی بەو جۆرەی لە دەستووردا ھاتووە، ناکۆکیی لەسەرە، دەکرێت دادگا پەیوەندیدارەکانیش لەم ڕووەوە بە قازانجی بەغدا بڕیار بدەن. لە لایەکی ترەوە، پرسی بەشەبوودجەی ھەرێم لە بەرکەوتەیەکی دەستوورییەوە کراوە بە مەسەلەیەکی ساڵانەی ملکەچ بۆ سازش و ڕێککەوتن و گێچەڵپێکردن، شێوازی فرۆشتن و ڕێگای ناردنە دەرەوەکەشی ڕوونە کە چۆنە، بۆیە ڕێککەوتنەکە شتێکی کاتییە و قابیلی ھەڵوەشانەوەشە، بەڵام دەکرێت وەك ئاماژە وەربگیرێت بۆ ھەنگاونانی تر بە ئاراستەی چارەسەری دەستووری و دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ پرسی وزە و چۆنێتیی دەرھێنان و بەبازاڕکردن و بەڕێوەبردنی".
دەربارەی ئەوەی کە یه‌كگرتووییی كورد تاكوو چه‌ند پێویسته له‌م قۆناخه‌دا بۆ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد، ئه‌و سیاسەتمەدارە پێی وایه: "وەك ڕێسایەکی گشتی تاكوو هه‌رێمێكی یه‌كگرتوو و حوکمڕانییەكی به‌هێز و ستراتیژێکی نیشتیمانیمان نەبێت، ناتوانین وەك پێویست سوود لە دەرفەتەکان وەربگرین، هه‌میشه‌ش له به‌رده‌م ھەڕەشە و مه‌ترسیدا دەبین".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




