سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له پارێزگارى به‌سرا كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له پارێزگارى به‌سرا كردنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/6/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری به‌سرا كرد.
له دیدارێكدا که به‌ڕێز ئاراس حه‌بیب که‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده بوو، دۆخى به‌سرا و پارێزگاكانى باشوورى عێراق به‌گشتى له‌ڕووى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر گرنگیى زه‌مینه‌سازى و پێدانى ده‌رفه‌تى زیاترى كار و وه‌به‌رهێنان به كه‌رتى تایبه‌تى ناوخۆیى و بیانى.
له‌مباره‌یه‌وه نموونه‌ى سه‌ركه‌وتووى كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ڕۆڵه به‌رچاوه‌ى له ئه‌نجامدانى كار و پرۆژه‌كانى ژێرخان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌گێڕێت، خرایه به‌ر باس و هه‌ردوولا هاوڕا بوون که عێراق پێویستی به یاسایه‌کی هانده‌ر و دۆستانه‌ی وه‌به‌رهێنان و ڕێکخستنی سیستمی بانکداری هه‌یه.
به‌ڕێز پارێزگارى به‌سرا، وێڕاى ده‌ستخۆشى و سه‌رسامى به ئاستى ئاوه‌دانى و بنیاتنان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له گرنگیى سوودوه‌رگرتنى به‌سرا و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق له پێشكه‌وتنه‌كان و ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاریكاریى نێوان پارێزگانى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى به‌سراى به پێویست زانى.




