٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"عێراق ناتوانێ خۆی لە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکانی کورد بدزێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info-  ئێستا خواستێکی نێودوڵەتی هەیە ئەو ڕێککەوتننانەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقدا کراون بکەونە واری جێبەجێکردنەوە. دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش نامەی سەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانیی کردە بڕیار. لەو بارەیەوە، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی بۆ کاروباری ئێزدییان، حسێن قاسم حەسوون، گوتی، ئەنجومەنی ئاسایش بە چاوێکی گەورە تەماشای هەرێمی کوردستان دەکات، چونکە ئەنجومەن لە سرووشتی خۆیدا وایە هەر شوێنێک بێیتە خاڵی کۆکەرەوەی ئایین و پێکهاتە و ئایینزاکان بە چاوێکی گەورە تەماشای دەکات و دەیانەوێ فۆکس بخەنە سەر ئەو شوێنە و هەرێمی کوردستانیش ئەو نموونەیە.

ڕێککەوتنی شنگال بە پێشوازییەکی نێودەوڵەتی کرا، حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێم ئەو ڕیککەوتنەیان کرد بۆ چارسەری و ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال، بەڵام حکوومەتی عێراق کە لایەنی جێبەجێکاری ئەم ڕیککەوتنەیە، ڕیککەوتنەکە جێبەجێ ناکات. لەو بارەیەشەوە، حسێن قاسم حەسووون، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''سەرۆکی هەرێمی کوردستان واقعی سەقامگیری و سیاسیی عێراق باش تێ دەگات و چەندین ساڵە عێراق سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی بەخۆیەوە نەدیوە، بۆیەشە ناچارە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە لە دەرگا نێودەوڵەتییەکان بدات و ئەم کێشانە بە چارەسەری ئاشتیانە چارە بکرێت و ئەنجومەنی ئاسایشیش باشترین دەرگا بوو."

ئاماژەیشی دا: "سەرۆکی هەرێم پیاوی تێپەڕاندنی قەیرانەکانە و خواستی ئەوەی هەیە ئەو کێشانە لەگەڵ عێراق بە ئاشتییانە و ڕێگایی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن، چونکە ئەم کێشانە بوونەتە هۆی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی و دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش."

'' ئێستا خواستێکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە تایبەتی کێشەی بوودجە و کێشەی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی عێراق و حکوومەتی عێراقی چیی تر ناتوانێت خۆی لەو هەوڵە نێودەوڵەتییە بدزێتەوە، جیهانیش باش تێ گەیشتووە کە کوردستان تاکە شوێنی ئەمانەتی ناوچەکەیە، بۆیەش قسەی بەرپرسانی بەهەند وەردەگرن و شیکاریی بۆ دەکەن.'' حەسوون وای گوت.

 

کـــــاروان باعــــەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار