٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاوار محەمەد: ناوی ھیچ کاندێکی پارتی ڕەت نەکراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق خەریکی ئامادەکارyیە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن و بەرپرسی یاساییی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتییش دەڵێ، ناوی ٢٠ کاندید ڕەت کراوەتەوە لەلایەن کۆمسیۆنەوە، بەڵام ناوی ھیچ کاندێکی پارتیی تێدا نییە.

ھاوار محەمەد، بەرپرسی یاساییی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دوای لێکۆڵینەوە ناوی ٢٠ کاندیدی ھەڵبژاردنەکانی عێراقی ڕەت کردووەتەوە، بەڵام ناوی ھیچ کاندێکی پارتیی تێدا نییە و ڕەت نەکراوەتەوە و، ھۆکارەکانی دیاری نەکردووە بۆچی ڕەت کراونەتەوە، بەڵام  پێشتر کۆمسیۆن چەند مەرجێکی دیاری کردبوو بۆ ئەو کەسانەی خۆیان کاندید دەکەن، لەوانەش یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعس نەیگرێتەوە، تەمەنی لە سەرووی ٢٨ ساڵ بێت و بڕوانامەی ئامادەییی کەمتری نەبێت."

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: "ئێمە وەک دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی خەریکی ئامادەکارین بۆ دیاریکردنی بریکارەکانی خۆمان بۆ ڕۆژی دەنگدان، لە ھەموو ئەو بازنانەی پارتی تێیدا بەشداری کردووە و کاندیدی ھەیە بریکارمان دەبێت."

ھاوار محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پارتی ١٥ ھەزار بریکار بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دیاری دەکات و دەبنە نوێنەری پارتی بۆ چاودێریکردنی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان و بریکاری ئێمە دەبن لە ناوەندەکانی دەنگدان، ھەروەھا ئامادەکاریش دەکەین بۆ ئەوەی ناوی کاندیدەکان پەسەند بکرێت و ژمارەیان بۆ دیاری بکرێت.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار