مه‌سروور بارزانی پیرۆزبایی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا راگه‌یاند، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم، کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکوومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.




