پارێزگاری دهۆك له باره‌ی بڕینه‌وه‌ی داری ده‌ڤه‌ره‌كه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه

دهۆك-KDP.info- له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی بڕینه‌وه‌ی دار و دره‌ختی سنووری پارێزگای دهۆك، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیاوه، پارێزگاری دهۆك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌ماهه‌نگی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و كاره كراوه.
میلله‌ت عیسمه‌ت، سكرتێری رۆژنامه‌وانیی پارێزگاری دهۆك، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه چه‌ند رۆژێكه به‌رده‌وامه، د. عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ری گشتیی توركیا و والی شه‌ڕناخدا به‌داواداچوونی بۆ بابه‌تی بڕینه‌وه‌ی دار و دره‌ختیان له سنووری پارێزگای دهۆك كردووه و دوای دانوستاندن، بڕیار درا هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولادا بكرێ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و بابه‌ته.
سكرتێری رۆژنامه‌وانیی پارێزگاری دهۆك، دووپاتیشی كرده‌وه، كه شه‌وی ڕابردوو، قایمقامی زاخۆ له‌گه‌ڵ قایمقامی شه‌ڕنه‌خدا په‌یوه‌ندیی كردووه بۆ نه‌هێشتنی بڕینه‌وه‌ی داره‌كان له سنووری زاخۆ و هه‌ردوولا ئه‌وه‌یان دووپات كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كاره زێده‌ڕه‌وییه و قبووڵ ناكرێ.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، له هه‌ر ده‌ڤه‌رێك داری لێ ده‌بڕێته‌وه، داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی به به‌ڵگه لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆ بكرێ و ڕێ له زێده‌ڕۆیی بگرن.




