پەیامی راگەیاندنی پارتی، بە بۆنەی (14)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆمپانیای تەتەر

ھەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە (14)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆمپانیای تەتەر پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی كۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشكردن و بڵاوكردنەوە كرد.
دهقی پەیامهكهی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان:
پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە (14)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆمپانیای تەتەر
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی كۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشكردن و بڵاوكردنەوە..
بە بۆنەی(14)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمپانیای(تەتەر) بۆ دابەشكردن و بڵاوكردنەوە، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێ دەكەین و، هیوای بەردەوام بوون و هەنگاوی زیاتر و باشترتان لە كارەكانتان بۆ دەخوازین.
كۆمپانیای(تەتەر) بۆ دابەشكردنی رۆژنامە و گۆڤار و سەرجەم بڵاوكراوەكانی دەزگای ناوەندی رۆشنبیری و راگەیاندن و پارتیمان، بە دەسكەوتێكی دیكەی گرنگ هەژمار دەكرێ بۆ خزمەتكردنی بواری رۆشنبیریی و كولتووریمان.
بەو بۆنەیەوە پشتیوانی خۆمان بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی كار و چالاكییەكانتان دووپات دەكەینەوە.. هەر سەركەوتوو بن..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
1/6/2021




