٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەیلانی، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر كۆدەبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكرێت و دەنگ بە دوو كاندیدی نوێش بۆ دوو پۆست دەدرێت.

كەنعان خەیلانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر كۆدەبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكرێت و دەنگیش بە دوو كاندید دەدرێت، ئەوانیش نەجیب موحسین بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن دیاری كراوە كە لە پشكی توركمانە، لەگەڵ دانانی بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان مەھدی موستەفا، كە ئەوەیان لە پشكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەبێت.

خەیلانی باسی لەوەش كرد: "هەر لە كۆبوونەوەكەدا باسی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەت دەكرێت، كە دەست پێدەكرێنەوە بۆ ئەوەی لیژنەكانی ئێمە زیاتر چاودێری و بەدواداچوونیان بۆ بكەن".

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار