٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەورامی، پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی (٤٦)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، د.هێمن هەورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات.

ده‌قی په‌یامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان:

بەبۆنەی (٤٦)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تێکڕای هەڤاڵانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم.

لەم یادەدا بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی خەباتی ئه‌و حیزبە و حیزبە تێكۆشه‌ره‌کانی دیکەی کوردستان و کاریگەرییان، دووپات لەیەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم هێزو لایەنەکان دەکەینەوە، هاوکات پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان لەئەستۆی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییە تێكۆشه‌ره‌کانی کوردستانە، خوازیارین بەگیانێکی برایانە و دۆستانە لەگەڵ تەواوی ھێز و لایەنە تێکۆشەرکانی کوردستان دەست لەناو دەست ڕیزەکان زیاتر یەکبخرێت بەئامانجی پاراستنی دەستکەوتە وەدیهاتووەکان و هەنگاونان بۆ چەسپاندنی زیاتری ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان.

دووبارە ئەو یادە لەتەواوی ھەڤاڵانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پیرۆز دەکەم و سڵاو بۆ گیانی جەنابی مام جەلال دەنێرین.

د.هێمن هه‌ورامی

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

2021/6/1

هەواڵی پەیوەندیدار