٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھرووری بۆ KDP: ھەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن سوپایەكی یەكگرتوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كار لەسەر دروستكردنی سوپایەكی یەكگرتوو بۆ ھەرێمی كوردستان دەكرێت و سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، بەپێی پلانی ھاوپەیمانان، تا ساڵی ٢٠٢٥ ھەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن سوپایەكی یەكگرتوو.

رێڤینگ ھرووری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەرنامەی چاكسازی لە ھێزەكانی پێشمەرگە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن و ھاوپەیمانانیش ھاوكارن بۆ رێكخستنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە و پلان وا دانلااوە، كە تا ساڵی ٢٠٢٥ ھەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن لەشكرێكی یەكگرتوو، ئێمەش لە پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەش، كار بۆ ئەو پلانە دەكەین".

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە دەشڵێت: "یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سوپایەكی یەكگرتوودا، پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی ھەیە، بە تایبەتی لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە".

ھرووری ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ھەردوو یەكەی حەفتا و ھەشتا رەزامەندییان پیشان داوە بۆ ئەوەی بخرێنە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەوە، پارتی و یەكێتیش ئەوەیان دووپات كردووەتەوە، كە ھەردوو یەكەی حەفتا و ھەشتا راسپێردراون میلاكانی خۆیان پێشكەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری بكەن، تا لە قۆناغی یەكەمدا یەكەی ژمێریارییان بۆ بكرێتەوە و دواتر قۆناغەكانی دیكە بەڕێوە بچن".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار