٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی (20)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەری پیرۆز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی (20)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە، ئەمە دەقەكەیەتی:

 

 بەڕێز/ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان..

 

بە بۆنەی (20)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین و، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە خزمەتكردنی گەلەكەمان.

 

 لەو یادەدا، خەباتی چەندین ساڵەتان لە گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان، كە بەرھەمی خوێنی شەھیدان و دەیان ساڵەی تێكۆشانی پێشمەرگە قارەمانەكانە، بەرز دەنرخێنین و دووپاتی دەكەینەوە، كە ئەركی سەرشانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیارێتییەوە هەوڵ بدەن بۆ پتەوكردنەوە و بەهێزكردنی نێو ماڵی كوردستانی و قووڵكردنەوەی گیانی یەكترقبووڵكردن و پاراستنی ئاشتەوایی و یەكگوتاری و تەبایی كۆمەڵگەكەمان لە پێناوی پاراستنی قەوارەی یاسایی و سیاسیی ھەرێمی كوردستان و دەسكەوتەكانمان و دابینكردنی ژیانێكی شایستە و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتیان.

 جارێكی دیكە پیرۆزبایتان لێدەكەین و، هەر سەركەوتوو بن.. 

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار