دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن لە خەلیفان بنیات دەنێت

خەلیفان-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان راگەیاند، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سنووری شارەدێی خەلیفان نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن بنیات دەنێت، کە بە تەواوبوونی، خزمەتێکی گرینگ لە کەرتی تەندروستی بە ھاووڵاتیان و نەخۆش دەگەیەنێت.
مەغدید مەعرووف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: "خۆشبەختانە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پڕۆژەی نەخۆشخانەیەک لە سەنتەری ناحیەی خەلیفان جێبەجێ دەکرێت و بڕیار وایە لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت، ھەفتەی رابردووش وەزیری تەندروستی سەردانی ناوچەکەی کرد و ھەروەھا ھەموو پێداوستییەکانی پەیوەست بە بواری تەندروستی، بۆ نەخۆشخانەکە دابین دەکرێت".
ناوبراو گوتیشی، چەند پڕۆژەیەکی تر لە بوارەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان لە داھاتوودا کاریان لەسەر دەکرێت بۆ خزمەتکردنی ھاونیشتیمانیان.
سیروان سابیر




