٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"چوار هەزار کەس سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێریان کردووە"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕایگەیاند، یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر  دوای کۆرۆنا لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا کرایەوە و لە ماوەی چوار رۆژدا، چوار ھەزار کەس سەردانی کردووە، کە تایبەت بوو بە بیناسازی و بڕیارە لە مانگی داھاتوودا دوو پێشانگای دیکەش بکرێنەوە.

سۆران قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر کرایەوە، کە تایبەت بوو بە بیناسازی و چوار رۆژی خایاند و ئەوانەی سەردانیشیان دەکرد، تایبەت بوون بە بواری بیناسازی، بۆیە لە ماوەی چوار رۆژدا، چوار ھەزار کەس لە ناوخۆ و دەرەوە سەردانی پێشانگەکەیان کرد، ئەمەش یەکەم پێشانگا بوو بڕیارمان دا بیکەینەوە لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا".

قادر گوتیشی: "بڕیارە کردنەوەی پێشانگا بەردەوام بێت و لە مانگی داھاتوودا پێشانگایەکی ئێرانی دەکرێتەوە، کە پێشانگایەکی تێکەڵە و دواتریش لە ھەمان مانگ پێشانگایەکی دیکە دەکرێتەوە لە بواری تەکنەلۆژیا، بۆیە کردنەوەی پێشانگا لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تا کۆتایی ساڵ".

بە بەشداریی ٨٤ کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی لە ٨ وڵاتی جیاواز، پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر تایبەت بە بواری  پیشەسازیی بیناسازی کرایەوە، پێشانگاکە بەردەوام بوو تاکو چوار رۆژ و لەو ماوەیەدا چوار ھەزار کەس سەردانی پێشانگاکەیان کرد، کە کەسانی تایبەت بوون لەو بوارەدا.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار