٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لەم دۆخەدا ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق باس لەوە دەکات دوو کەمپی دیکە لە ھەرێمی کوردستان دادەخەین و ئاوارەکان دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان. جێگری بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، لەم دۆخەدا ئەستەمە ئاوارەکان بگەڕێنەوە.

مەریوان حەسەن بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەکوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھیچ جۆرێک لەگەڵ داخستنی بەزۆریی کەمپەکان نین و تەنھا لەگەڵ ئەوەداین ئاوارەکان بە شێوەیەکی خۆویستانە و بەئارەزووی خۆیان بگەڕێنەوە و ھاوکاری و کارئاسانییان بۆ دەکەین، ئەگەر خۆیان بیانەوێت بگەڕێنەوە، نەک بە شێوەی داخستنی کەمپەکان".

مەریوان حەسەن گوتیشی: "زۆر ئەستەمە بەم دۆخەی لە ناوچەکانی ئاوارەکان ھەیە بتوانن بگەڕێنەوە و کارێکی زۆر قورسیشە بۆیە جارێ ناتوانن بگەڕێنەوە."

گوتیشی: "نزیکەی ٦٧٠ ھەزار ئاوارەی ناوخۆ لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و ئێستا نەک نگەڕێنەوە، بگرە جارێکی دیکە ڕۆژانە خەڵک ئاوارەی ھەرێمی کوردستان دەبنەوە."

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار