٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆسرەت ڕەسول پێشوازی لە فازڵ میرانی کرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی٢٨/٥/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی کرد لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە دیدارەکەدا فازڵ میرانی بەخێرهاتنەوەی کۆسرەت ڕەسولی کردو دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندروستی دەربڕی و هیوائ خواست هەمیشە لەشێکی شاغ و تەندروستی هەبێ.

لای خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول سوپاسی فازڵ میرانی و پەرۆشی خەڵکی کوردستانی کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون کە کورد پێویستی بەیەکڕیزی هەیە لەپێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی گەلەکەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار