"ئەمەریکا پشتگیری کوردستان دەکات...پلاسخارت ھۆشداری بۆ عێراق و رێنمایی بۆ ھەرێم ھەبوو"

هەولێر-KDP.info- تا دێت ئاڵۆزییه‌كانی عێراق له پرسی ئه‌منی و سیاسی زیاتر ده‌بێت، ڕۆژی 26ی مانگ عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ڕۆژێكی سه‌ختدا تێپەڕین، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 26-5-2021 هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق قاسم موسڵیح، فەرماندەی لیوای تفووفی سەر بە حەشدی شەعبییان لە ناوچەی دۆرەی باشووری بەغدا دەستگیر کرد. تۆمەتی جددی درابووە پاڵ قاسم موسڵیح؛ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی کردەوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دەکرێت.
جووڵه به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه‌ی سه‌وز كرا. سوپای عێراق خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، حه‌شدی شه‌عبی نمایشێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی له شه‌قامه‌كانی به‌غدا كرد، دووباره ترس و دڵه‌راوکێ دروست بووه‌وه به‌وه‌ی دۆخی عێراق ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ساڵی پێشوو، بۆ ئازادکردنی سەرکردە تۆماتبارەکە، هێزەکانی حەشدی شەعبی هەر زوو دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان بڕی و گەیشتنە بەردەم سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.
بۆچوونێك له عێراق دروست بوو كه مه‌ترسیی كوده‌تا هه‌بووه، به‌ڵام به جووڵه‌ی هێزه‌كانی عێراق بۆ ناوچه‌ی سه‌وز حه‌شدیش كشایه‌وه، ئه‌م جووڵه نائاسییه‌ی عێراق وای كرد نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكات و ڕاگه‌یاند: نابێت هیچ کەسێک پەنا بباتە بەر نمایش‌کردنی هێز بۆ بەدەستهێنانی داخوازییەکانی؛ کرداری لەم جۆرە پایەی دەوڵەتی عێراق بێهێز دەکات و متمانەی خەڵکیش لاواز دەکات. پێویستە لە هەموو کاتێکدا ڕێز لە دامودەزگاکانی دەوڵەت بگیرێت. کەس لە سەرووی یاساوە نییە".
دواتر فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد باسی له‌وه كرد ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر كراوه سكاڵای له‌سه‌ر بووه و به‌پێی مادده‌ی تیرۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، كاردانه‌وه‌كان به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و باسی له‌وه كرد كه ئه‌و فه‌رمانده‌یەی حه‌شد کە ده‌ستگیر كراوه لای هێزه هاوبه‌شه‌كانه و دوای لێكۆڵینه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، حه‌شدی شه‌عبی وێنه‌ی قاسم موسڵحیان بڵاو كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح بینرا و ڕایانگه‌یاند ناوبراو ئازاد كراوه.
دۆخی عێراق به‌رگه‌ی تێكچوون و ئاڵۆزی ناگرێت. پێكهاته‌ی ئه‌منی له عێراقدا جۆراوجۆره ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كانن، ویستێكی به‌هێزی سه‌ربازی هه‌یه كه ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی عێراقدا، ئه‌م كرداره هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی 10ی ئه‌مساڵیشی خسته به‌رده‌م پرسیاره‌وه، كه ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به ئاسانی گه‌مارۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بدات و هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بكات، چۆن دەکرێ هه‌ڵبژاردنی بێ‌گرفت بەڕێوە ببرێت. ڕوانگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ی عێراق جیاوازه، عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراق و نیشتمانییه‌كانی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، گوتی: "به‌و ڕوئیا سیاسییه‌ی ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت دۆخی سیاسیی عێراق وای لێ هاتووه كه دۆسییه‌كانی لێی ماندوو بوون، ماندوو بوون له‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای عێراق به‌تایبه‌ت له ڕووی ئیداری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییەوە چاكسازیی تێدا بكرێت، ڕاسته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌یه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ده‌ست خه‌ڵكی دیكه‌وه‌یه و خه‌ڵكی دیكه عێراق به‌ڕێوه ده‌بات و ئه‌جێندایه‌كی ده‌ولی و هه‌رێمی چه‌ندان ساڵه بڕیار له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌منی و سیاسی و ماڵیی عێراق ده‌دات، ئه‌و ئاراسته‌ی ئێستا هه‌یه كه ده‌بینین وای ده‌خوێنینه‌وه كه پێشبینیی باشی بۆ نه‌كرێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌نگێك له شه‌قامی عێراقی هه‌یه كه پێشبینیی گۆڕانكاری لێ ده‌كرێت و له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن و وڵات بەڕێوه ده‌به‌ن و ئه‌وه‌شی ئۆپۆزسیۆنن، له شه‌قامه‌وه وه‌ك هاووڵاتی ده‌نگێك به‌رز بووه‌ته‌وه کە له‌و دۆخه ماندوو بووه، به‌تایبه‌ت له ڕووی سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ده‌نگه گۆڕانكاری بكات، گۆڕانكارییه‌كی یه‌كجاری بكات له حوكمرانی ئه‌و گۆڕانكایه بنه‌ره‌تییه ڕه‌نگه له ده‌ست ئه‌و نوخبه سیاسییه‌ی حوكم ده‌كات و هه‌تا لە دەست ده‌وڵه‌تیش ده‌ربچێت، چونكه نیگه‌رانیی خه‌ڵك و داواكاریی خه‌ڵك له عێراقدا بێسنووره، هه‌ندێكی ده‌سه‌ڵاتی نییه له ناخیدا پونگاوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مه پێشبینیی ته‌قینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت".
گوتیشی: "مادام به‌شێكین له عێراق حه‌ز ده‌كه‌ین ئارامی له‌م وڵاته هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئارامییه كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا و بتوانین به شێوه‌ی ده‌ستووری گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێمه له كه‌شێكی ئارام ده‌توانین ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ین، له هه‌مان كاتدا دامه‌زراوه‌كانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ناوه‌نده جیاوازه‌كان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌بێت له هه‌رهه‌نگاوێكدا ڕه‌چاوی دۆخی سیاسیی عێراق بكەن، ڕاسته گرفتمان هه‌یه، ئاساییه ئه‌م گرفتانه له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێكی ئاسایی نییه، ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لایه‌نه سیاسییه‌كان لێك نزیك بكرێنه‌وه، هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و زمانی دیالۆگ به‌كار بهێنن و هه‌وڵ بدرێت خاڵی هاوبه‌ش بدۆزرێته‌وه و ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا هاوكاریی حكوومه‌ت بكرێت چ ئه‌وانه‌ی له‌ناو حكوومه‌تن، چ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تن، تا هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی جێبه‌جێ بكرێت، چه‌نده چاكسازی بكرێت، ئه‌وه‌نده متمانه‌ی هاووڵاتییان زیاتر ده‌بێت به حكوومه‌ت و حكوومه‌تیش ده‌توانێت باشتر خزمه‌تی هاووڵاتییان بكات".
عه‌لی حوسێن، ئاماژه‌ی به‌وه دا ڕه‌نگه ئه‌مه به حزبێك به ته‌نیا له كوردستان نه‌كرێت ئه‌مه پێویستی به به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌موو لایه‌نه‌كانه به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه، ڕاسته ئه‌مانه ده‌كرێته كه‌ره‌سته‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی مێژوویی و ئه‌خلاقیی هه‌یه، ده‌بێت ئه‌مه ڕه‌چاو بكرێت.
بۆچوونێك هه‌یه كه ئه‌وه‌ی له به‌غدا ڕووی دا یه‌كه‌م زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ داهاتووی عێراق به‌وه‌ی هه‌م هه‌ڵبژاردن به‌هایه‌كی نییه، هه‌م ڕه‌نگه ڕۆژێك له ڕۆژان دۆخه‌كه له‌وه‌ی ئێستا خراپتر بێت، عه‌لی حوسێن ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له عێراق ڕووی دا هەڵگری دوو پەیام بوو؛ یه‌كێكیان ڕه‌نگه هه‌وڵێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت، چونكه به‌شێكیان پێیان وایه ئه‌م دۆخه له به‌رژه‌وه‌ندییان نییه، دووه‌م: ڕه‌نگه به‌شێك له عێراقییەکان سوود له‌و فه‌وزایه وه‌ربگرن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، هه‌ردوو بیركردنه‌وه و ئاراسته‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداریی عێراق نییه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه دوای ڕووداوه‌كه‌ی به‌غدا كوردستان كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، عه‌لی حوسێن ڕایگه‌یاند: "ئه‌و ڕووداوه له به‌غدا بوو و نامانه‌وێت ئێمه ببینه ته‌ره‌فی گرفته‌كان چ له‌گه‌ڵ حه‌شد، یان سوپای عێراق، ده‌بێ هاوكاریی یه‌كتری بكه‌ین بۆ ڕووبەڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌وه‌تا دوێنێ لێژنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای و پێشمه‌رگه چالاك كران له ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140 و ئومێده‌وارین ئه‌و دۆخه‌ی له عێراق هه‌یه ڕه‌نگ نه‌داته‌وه له نێوان پێكهاته‌كانی كورد و سوننه و شیعه و له‌م ڕوانگه‌وه ئێمه دامه‌زراوه‌ی فه‌رمیمان هه‌یه، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پێگه‌ی سیاسی و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی، هاوكاریی گرنگه بۆ سه‌رجه‌م بواره‌كان، لێره‌ش سه‌رۆك بارزانی هێزێكی گه‌وره‌یه بۆ كوردستان."
ده‌شڵێت: "له ماوه‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه هه‌وڵی پشێوی دراوه به ئاراسته‌ی مووشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌كانی كوردستان و داوامان له هاوپه‌یمانان كردووه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێرشانه بدۆزننه‌وه و به‌رده‌وامین له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییەکان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی".
جیا له عێراق قسه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌ك هه‌یه له شێوه‌ی ئیداره‌دان، یان ناكۆكیی نێوان حزبه‌كان، به‌تایبه‌ت دوای قسه‌كانی جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق و كوردستان كه باسی له‌وه كردبوو به‌هۆی ناكۆكیی ناوخۆییه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان هه‌یه، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی گوتیشی: "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ده‌كات وه‌ك عێراق، له هه‌مان كاتدا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه عێراقێكی یه‌كگرتوویان ده‌وێت له‌گه‌ڵ كوردستانێكی به‌هێز، ده‌یانه‌وێت كوردستان به‌هێز بێت، بۆیه له‌و ڕوانگه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كه‌ن تاوه‌كو ئێستا، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بووه له هاوكاری و ڕێنماییكردن، ئێستا ئێمه به‌شێكین له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت بۆ پرسی شه‌ڕی داعش، بۆیه جیهان داوای ئارامی له كوردستان ده‌كات و كوردستان عاملی خێر بووه بۆ عێراق كه له‌و ڕێگایه‌وه بتوانێت هاوكاریی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بكات، به‌ڵام به‌بێ كه‌موكورتییش نین، پلاسخارت دۆستی ئێمه‌یه، ئه‌ركی ئه‌ویشه هه‌ندێك شت بڵێت، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه نه‌توانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین، چونكه هه‌رێمی كوردستان وەک به‌شێك له هاوكێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پشتیگری ده‌كرێت و قسه‌كانی پلاسخارت په‌یامه بۆ یه‌كڕیزیی ئێمه كه گرنگه له‌م قۆناغه ئه‌گه‌ر ده‌ستوورمان هه‌بێت، ده‌بێته تاكه ناوه‌ند بێت بۆ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی كوردستان".
له‌باره‌ی نیگه‌رانیی پارتی له هاوبه‌شه‌كانی ناو حكوومه‌ت، عه‌لی حوسێن، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "مادام ئێمه هاوبه‌شین له حكوومه‌ت ئه‌وه‌ی له‌م ماوه ڕوو ده‌دات به‌شێكی ڕاكردنه له به‌رپرسیاریه‌تی و هێشتنه‌وه‌ی پارتییه له به‌رپرسیاریه‌تیدا، له لایه‌ك شانازییه كه پارتی شان ده‌داته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی و ڕه‌نگه به‌شێكی وا بێت كه هه‌موو شته‌كان به ته‌نیا به به‌رپرسیاریه‌تیی پارتی هه‌ڵنه‌گیرێت، بۆیه هه‌ندێك جار ده‌بینین ده‌نگ به‌رز ده‌بێته‌وه چ له ئاستی په‌رله‌مان، یان حزب، یان حكوومه‌ت، ئومێده‌وارین بتوانین ئه‌وه‌ش به لێکگه‌یشتن و ڕاوێژ چاره‌سه‌ر بكه‌ین."
ڕاشی گه‌یاند: ''په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی نوێی ئەو وڵاتە زۆر باشه، ماوه‌یه‌ك پیش ئێستا شاندێكی ئه‌مه‌ریكا له پنتاگۆنەوە سه‌ردانی كوردستانیان كردووه و په‌یامی ئیداره‌ی نوێیان به كوردستان گه‌یاندووه و ڕایان گه‌یاندووه كه پشتیوانیی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌رهه‌نگاوێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بۆ ئارامیی ناوچه‌كه بنرێت كوردستانیش به‌شێكه لێی".
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




