خانووە زێده‌ڕۆکان تاپۆ ده‌کرێن

سلێمانی-KDP. info- یاساى تاپۆکردنى خانووه زێده‌ڕۆکان له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان هه‌موار ده‌کرێته‌وه، به‌پێى هه‌مواره‌که هه‌موو ئه‌و یه‌کانەی نیشته‌جێبوون که ده‌که‌ونه سنوورى شاره‌وانییه‌کان و به زێده‌ڕۆ دروست کراون تاپۆ ده‌کرێن، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى شاره‌وانیى په‌رله‌مانى کوردستانیش ده‌ڵێت له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وه‌قایعى کوردستان و ده‌رچوونى ڕێنماییه‌کان هاووڵاتییان ده‌توانن ده‌ست به ڕێکاره یاسایییه‌کان بکه‌ن و داواکارى پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ ڕاییکردنى مامه‌ڵەکانیان له سنوورى شاره‌وانییه‌کان.
نزار مه‌لا غه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به یاساى ژماره‌ى 3 ساڵى 2019 که‌وا له پێشتر زه‌مه‌نێکى قانوونى بۆ یاساکه دیاری کرابوو که 120 ڕۆژ بوو، به‌ڵام به‌هۆى که‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ماوه یاسایییه‌که‌ى تێپه‌ڕى بوو، بۆیه ده‌بوو دوباره هه‌موار بکرێته‌وه، خۆشبه‌ختانه دوێنێ له دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان توانرا خوێندنه‌وى دووه‌م بۆ کۆى پرۆژه‌یاسا بکرێت که له 12 مادده و هۆیه‌کانى ده‌رچوواندنى پێک هاتووه، سێ تا چوار مادده له یاساکه هەموار ده‌کرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وەی په‌یوه‌ندیداره به دیاریکردنى نرخى تاپۆکردنى خانووه‌کان."
سه‌باره‌ت به ورده‌کاریی هه‌مواره‌که و نرخى تاپۆکردنى خانووه‌کان، مه‌لا غه‌فار ئاماژه‌ى به‌وه کرد: "پێشتر له یاساکۆنه‌که نرخى تاپۆکردنى زه‌وییه‌کان دیاری کرابوو، بۆ نموونه سه‌باره‌ت به ناحیه 5 هه‌زار بۆ 8 هه‌زار، قه‌زا 10 هه‌زار بۆ 15 هه‌زار، پارێزگاکان 15 بۆ 30 هه‌زار بۆ هه‌ر مه‌ترێک دیاری کرابوو، به‌ڵام به‌پێى هه‌مواره نوێیه‌که هیچ نرخێک دیاری ناکرێت، چونکه ئێستا نادادییه‌ک له جموجووڵى بازاڕ له شارێکه‌وه بۆ شارێکى دیکه هه‌یه، بۆ ئه‌مه له سه‌دا 30 / بۆ له سەدا 50/ ده‌سه‌ڵات ده‌درێته یه‌که‌ى ئیدارى و شاره‌وانیی هه‌ر سنوورێک."
گوتیشى: "ئه‌و بڕگه‌یه‌ى یاسا کۆنه که تایبه‌ت بوو به که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان به‌وه‌ى به سودمه‌ند هه‌ژمار نه‌کرێن، مادده‌که وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه و هیچ گۆڕانکارییه‌کى تێدا ناکرێت".
بڕیارده‌ى لیژنه‌ى شاره‌وانى زانیاریى زیاترى دا و گوتى: "ته‌واوى ئه‌و خانووانه‌ى که زێده‌ڕۆیییان له‌سه‌ر کراوه و ده‌که‌ونه ماسته‌رپلانى شاره‌وانییه‌کان تا ڕۆژى 13ی 3ى 2018 دروست کراون له‌سه‌ر خاوه‌نه‌کانییان تاپۆ ده‌کرێن، به‌ڵام بڕیاره‌که زه‌ویی ئاسایى ناگرێته‌وه".
ڕوونیشى کرده‌وه، له دواى ده‌رچوونى بڕیاره‌که له وەقایعى کوردستان هاووڵاتییان ده‌توانن ده‌ست به ڕێکاره یاسایییه‌کان بۆ تاپۆکردنى خانووەکانیان بکه‌ن".
ئەرسەلان ئەحمەد




