حکوومەت سه‌رقاڵى دوو پڕۆژه‌یاساى گرینگه

سلێمانی-KDP. info- هه‌وڵه‌کان له ئاستى حکوومەت و په‌رله‌مانى کوردستان بۆ یه‌کخستنى نرخى ده‌رمان و نه‌هێشتنى ده‌رمانى قاچاخ و بێکواڵێتى به‌رده‌وامى هه‌یه....ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانیش ده‌ڵێ" یاساى دامه‌زراندنى کۆمپانیای خۆراک و ده‌رمان، ئێستا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و، له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
د. گه‌لاوێژ عوبێد سیان، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى کوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕایگه‌یاند: "پڕۆژه‌یاساى دامه‌زراندنى کۆمپانیایى خۆراک و دەرمان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، وەک لیژنە لە ھەماھەنگیداین تا پڕۆژەکە زوو رەوانەی پەرلەمان بکرێت و خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ بکرێت.
د.گەلاوێژ عوبێد دەڵێ، خۆی گرینگی لەم پڕۆژەیاسایە لەوەدایە کە رێگری لە ھێنانی دەرمانی خراپ و کواڵێتی نزم دەکات و، ھەروەھا نرخی دەرمانیش بەھەموو جۆرەکانییەوە دیاری دەکات، لەم ڕێگەیەوە حکوومەت سه‌رپه‌رشتى هێنانى ده‌رمان ده‌کات.
یه‌کێکى دیکه له‌یاسا گرینگه‌کان که هاوشانى ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه ئێستا گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌کرێت پڕۆژه‌یاساى جیاکرنه‌وه‌ى که‌رتى گشتى و تایبه‌ته له‌نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌کان وەک د.گەلاوێژ زانیاری دا لە ئێستادا پڕۆژەکە لە وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه و هه‌مو ڕێکارو ئاماده‌کارییه‌کى تێدایه بۆ ئه‌وه‌ى نرخى نه‌شته‌رگه‌رى له‌نه‌خۆشخانه ئه‌هلییەکان ڕێکخستنه‌وه‌یان بۆ بکرێت، هه‌روه‌ک چۆن پێشتر په‌رله‌مانى کوردستان پرۆژه‌یاسایى پاراستنى ئه‌رک و مافى نه‌خۆشى په‌سه‌ند کرد به‌مه‌ش ئه‌رک و واجبه له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه ته‌واوى ئه‌و مافانه فه‌راهه‌م و مسۆگه‌ر بکات که‌نه‌خۆشێک پێویسته هه‌یبێت.
ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى ته‌ندروستى دەشڵێت:" له ئێستادا ده‌رمانخانه‌ى بێمۆڵەت له هه‌رێمى کوردستان بوونى هه‌یه و، له ماوه‌ى ڕابردوویشدا هه‌ر به‌هۆى سه‌رپێچیکردن له بڕیار و ڕێنماى وه‌زاره‌تى ته‌ندروشتى، به‌شێک له‌م ده‌رمانخانه داخراون و سزاى یاساى دراون".
ئەرسەڵان ئەحمەد




