مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە حەمید ئەفەندی دەكات

ھەڤاڵی بەڕێز كاك حەمید ئەفەندی
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان، خاتوو (عەیشێ مەحمود بەگ برادۆستی).
بەو بۆنە خەمناكەوە بە ناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرە و كوردپەروەرەكەتان و خزم و ئاشنایانتان دەكەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دواناخۆشیی خانەوادەكەتان بێت و سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و، گیانی كۆچكردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




