٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/5/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان‌ پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئۆڵه‌ دیڵ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق كرد كه‌ كۆتایى به‌ ئه‌ركه‌كه‌ى دێت.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌ به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ‌و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا و ئه‌ركه‌كانیدا دووپات كرده‌وه‌ و هیواى خواست په‌یوه‌ندى و هاریكارى و هاوبه‌شیى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچن.

دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى، ئازادییه‌كان و مافى مرۆڤ، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، به‌رنگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار