سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى مۆریتانیا كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/5/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز سیداتى ولد ئه‌لشێخ ولد ئه‌حمه‌د عیشه باڵیۆزى مۆریتانیا له عێراق كرد كه به مه‌به‌ستى ماڵئاوایى به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركییه‌وه هاتبووه سه‌ردانى به‌ڕێزیان.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزیان له ئه‌ركى تازه‌یدا خواست و سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ مۆریتانیا كرد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى مۆریتانیا له عێراق سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد و هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ مۆریتانیا به‌ره‌وپێش بچن




