٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سرور بارزانی: شۆڕشی گوڵان تەمی نائومێدی ڕەواندەوە و ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم گەلی کوردستان کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕی گوڵان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: بە بۆنەی(45 )مین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان و جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم. 

دەقی راگەیاندراوەكە:

بەڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی شەهیدی سەرکردە ئیدریس بارزانی و هەموو شەهیدان و تێکۆشەران و بەشدارانی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە.

شۆڕشی گوڵان کە درێژکراوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو، تەمی نائومێدی ڕەواندەوە و ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم گەلی کوردستان کردەوە کە بە خۆڕاگری و ئیرادەیەکی بەهێزەوە، بەردەوامیدا بە خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی. 

لە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، جەخت لە برەودان بە کارکردن بۆ یەکڕیزی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە کە هاوخەباتی و کاری پێکەوەیی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان، بووە هۆکار و بنەمای پێکهێنانی (بەرەی کوردستانی)  و سەرەنجام سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 کە یەکێکە لە دەسکەوتە گرنگ و شکۆدارەکانی شۆڕشی گوڵان .

بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان . دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان. 

 

مەسرور بارزانی 

2021/5/26

 

هەواڵی پەیوەندیدار