''داهاتی مه‌رزه‌كان بگه‌ڕێته‌وه لێبڕیتی 21% مووچه نامێنێت و ژێرخانی ئابووری ده‌بووژێته‌وه''

هه‌ڵه‌بجه -KDP.info - نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی ده‌روازه‌كانی سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا حكوومه‌ت مووچه دابه‌ش بكات و پڕۆژه‌كانی پێ جێبه‌جێ بكات.
شاره‌زایه‌كی ئابووریی ئیسلامی بڕوای وایه، ده‌بێ له ڕووی یاسایییه‌وه كار بكرێت له‌سه‌ر ده‌روازه بازرگانییه‌كان، داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ قاسه‌ی ده‌وڵه‌ت و كاریگه‌ریی ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر مووچه و پڕۆژه‌كان.
دكتۆر هاشم عومه‌ر، ماموستای زانكۆ و شاره‌زای ئابووریی ئیسلامی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ڕووی یاسایییه‌وه له چەند ڕویه‌كه‌وه ده‌بێ كار له‌سه‌ر داهاتی مه‌رزه‌كان بكرێت، له ڕووی یاساییه‌وه ڕووكه‌شی یاسایی بدرێته‌وه به مه‌رزه‌كان، ڕووكه‌شی كارگێڕییان بۆ بنیات بنرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ڕووه ئابوورییه‌كه‌ی، ئه‌وانه‌ی له مه‌رزه‌كان كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن، ده‌بێ سزا بدرێن و ئه‌مانه به یاسا ڕێك بخرێن."
ئه‌و ڕێكارانه پێویستن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه دارایییه‌كانی ده‌روازه بازرگانییه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان. داهاتی ده‌روازه بازرگانییه‌كان له زۆربه‌ی وڵاتان سه‌رچاوه‌ی بووژانه‌وه‌ی ئابووریی وڵاته‌كەن، به‌ڵام باجه‌كان له‌م مه‌رزانه بوونه‌ته بارگرانی به‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییەوە و به خراپ به‌كار دێن، ئه‌گه‌ر داهاتی ده‌روازه بازرگانییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ قاسه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵێ كاریگه‌ریی ده‌بێت له پێدانی مووچه له‌كاتی خۆیدا به‌بێ لێبڕین و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان. ده‌بێ ئه‌و داهاته‌ی ڕۆژانه له باج له مه‌رزه‌كان وه‌رده‌گیرێت، بگه‌ڕێته‌وه بۆ داهاتی ده‌وڵه‌ت، جگه له‌و پاره‌یەی دیاری كراوه بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی مه‌رزه‌كه، ئه‌و مه‌رزانه دوو جار پاره‌یان بۆ ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له باجی به‌رده‌ستی خۆیان هه‌ڵی ده‌گرن، وه‌زاره‌تی دارایی‌ش جارێكی تر پاره‌یان بۆ سه‌رف ده‌كات به ناوی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "له كاتی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێنماییه‌كان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، زیانمه‌ند هاووڵاتی ده‌بێت؛ یه‌كه‌م به‌و باجه‌ی ده‌خرێته سه‌ر كاڵا بازرگانییه‌كان، له بازاڕ نرخه‌كه‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه. دووەم ئه‌و داهاته‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ داراییی گشتی کە بۆ مووچه به‌كار بهێنرێت و، حكوومه‌ت سویله‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه".
ڕێكخستنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان دوو جار قازانجی هه‌یه؛ بازرگانه‌كان ده‌زانن چۆن و له كام ده‌روازه‌وه مامه‌ڵه بكەن، باجه‌كه‌ش ده‌زانرێت بۆ كوێ ده‌ڕوات و داهاته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وكات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دەدرێت و پڕۆژه‌كانی پێ جێبه‌جێ دەكرێت، قازانجیشه بۆ هاووڵاتی به گشتی.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




