جەعفەر ئیمینکی: دەتوانین لەمساڵدا ببینە خاوەن دەستوور

هەولێرـKDP.infoـ.ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، واده‌بینم گرفته‌کان هه‌ن و مه‌ترسییه‌کان هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه قه‌ناعه‌تی خۆمه له‌و ئاسته‌دا نیین بڵێین بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستوور ده‌توانێت فریادڕه‌س بێت، پرۆسه‌ی ده‌ستوور ئه‌وه بابه‌تێکه ده‌بووایه زووتر چارەی بکه‌ین، بەو کەش و هەوایەی لە کوردستان هەیە دەتوانین لەمساڵدا ببینە خاوەنی دەستوور.
جەعفەر ئیمنکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە هاوکات سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە، لەمیانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باس لە پرسی دانانی دەستوور و ڕای پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند پرسێکیتر دەکات، کە لە سەرەتای وتووێژەکەدا و، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی بۆچی لەم کاتەدا باسی پرسی نووسینەوەی دەستوور دەکرێت، ڕایگەیاند: " پرسی ده‌ستوور له مێژه بابه‌تی گفتوگۆیه و له‌مێژه‌وه هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له هه‌رێمی کوردستان دراوه، هه‌ر له دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی ۱۹۹۱ ئه‌م پرسه له ئارادایه، ئه‌وه بوو له ساڵی ۱۹۹۲ دوو یاسای گرینگ ده‌رچوون، واڕه‌چاو ده‌کرێت که ئه‌مه یاسان، به‌ڵام پله‌ی بنه‌ماکانی ده‌ستووریان تێدایه، یاسای ژماره ۱ و یاسای ژماره ۲، هه‌روه‌ها یاسای ژماره ۱‌ی ساڵی ۲۰۰٥ به‌هه‌مان شێوه ئه‌و یاسایه ده‌رچووه بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێم ڕێک‌بخرێن، به‌ڵام له دوای ۲۰۰٥ که ده‌ستووری عێراقی هه‌میشه‌یی په‌سه‌ندکرا، وه له‌مادده‌ی ۱۲۰ ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هاتووه، که هه‌رێمه‌کانیش بۆیان هه‌یه ده‌ستوور بۆ خۆیان بنووسن، ئیقراری بکه‌ن، به مه‌رجێک پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق نه‌بێت، واته ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌وکاته‌وه ڕه‌خساوه، وه له‌وکاته‌وه هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه".
زیاتر گوتی: "له ساڵی ٢٠٠٩ به‌ڕاستی ڕه‌شنووسی ده‌ستوور ته‌واوبوو، ڕێکاره‌کانی پێویست ئاماده‌کرابوو ته‌نانه‌ت ده‌نگدان له نێو په‌رله‌مانه‌وه کۆتایی هاتبوو، ڕیفراندۆم مابوویه‌وه ئه‌وکاته مشتومڕێک له‌سه‌ر ڕیفراندۆم درووست بوو، ڕێککه‌وتنێکی سیاسی درووست بوو، لێکتێگه‌یشتنێک درووست بوو، که ئه‌و پرسه دوابکه‌وێت هه‌تا باری سیاسی هه‌رێمی کوردستان باشتر بڕه‌خسێت، به‌ش به‌حاڵی خۆم بۆچوونی من ئه‌وکاته و ئێستاش وایه ڕێککه‌وتنی سیاسی زۆر گرینگه، به‌ڵام پرسی ده‌ستوور ده‌بوایه دوانه‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور به‌دڵی لایه‌نێکی سیاسی نه‌بێت، ده‌کرێت دوای ڕێککه‌وتن ئه‌و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ستن به‌ڕێککه‌وتنه سیاسیه‌که هه‌مووار بکرێت."
ئیمنکی ڕەتیکردەوە باسکردن لە پرسی دەستوور پەیوەندی هەبێت بە بابەتی هەڵبژاردنەکانەوە، لەو بارەیەوە دەڵێت: "دیاره قسه‌ی زۆر ده‌کرێت به‌ڵام من قه‌ناعه‌تم وایه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه نییه، چونکه هه‌رێمی کوردستان ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه هه‌تا کاتی خۆی له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بۆ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، واته شتێکی نوێ نییه، به‌ڵام ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی کوردستان بابه‌تێکی زۆر گرینگی نیشتیمانییه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان هه‌بووایه، ده‌کرا ئه‌و باسه بکرێت".
دەگوترێت مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم هەیە، ئایا دەستوور دەتوانێت ئەو مەترسییە نەهێڵێت و قەوارەکە ڕزگار بکات؟
جەعفەر ئیمنکی لەوەڵامدا گوتی: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌وه‌ی که مه‌ترسی زیاتر بووه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان، وه ده‌ستوور ده‌توانێت ئه‌و ئاسته‌نگ و گرفته له نێو ببات، من واده‌بینم گرفته‌کان و مه‌ترسییە‌کان هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه قه‌ناعه‌تی خۆمه له‌و ئاسته‌دا نیین بڵێین بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستوور ده‌توانێت فریادڕه‌س بێت، من واده‌بینم و حیزبه‌که‌ی منیش واده‌بینێت که مه‌سه‌له‌ی پرۆسه‌ی ده‌ستوور، ئه‌وه بابه‌تێکه ده‌بووایه زووتر ئێمه چارەی بکه‌ین، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیش له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، ئەوەیە ئاستی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕووی ئیعتبار یا له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه بگه‌ینه ئاستی دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووریی له عێراقی فیدڕاڵ‌دا، ناکرێت ئه‌وان ده‌ستووریان هه‌بێت و ئێمه پابه‌ندی ئه‌و ده‌ستووره ببین، به‌ڵام ئاستی دامه‌زراوه‌کانی ئێمه ڕێکخستنیان به‌پێی یاسا بێت، چونکه ده‌زانیین له‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌وه یاسا نزمتره له ده‌ستوور، هەروەها هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌سه‌قامگیریێکی سیاسی باشتر هه‌یه له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه‌تی، وه ئه‌م پرسه پێشبینی ده‌که‌م به‌قه‌ناعه‌تی ئێمه ده‌ستوور ده‌توانێت باری سیاسی و سه‌قامگیری سیاسی باشتر بکات، له‌به‌رئه‌وه ئێمه واده‌بینین که له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆکاره نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوور، یان سوود وه‌رگرتن له ڕه‌شنووسه‌کانی پێشتر جارێکی دیکە ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌گه‌ڕ بخرێته‌وه."
پەیوەست بەمەی ئایا دەستوور دەتوانێت کێشەکانی ئێستای نێوخۆی کوردستان و کێشەی ژیانی خەڵک باش بکات، جەعفەر ئیمنکی ڕایگەیاند: "دەستوور زه‌مینه‌سازییه‌کی باش درووست ده‌کات، ئێمه ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری سیاسی باشتربێت، ده‌توانرێت لێکتێگه‌یشتن باشتربێت، ده‌توانرێت بژێوی خه‌ڵک باشتر بکرێت، ده‌توانرێت په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره به ئاڕاسته‌یه‌کی باشتر به‌ڕێوه‌ببه‌ین، وانه‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌ریه‌ک بۆخۆی و هه‌ریه‌ک به ئاڕاسته‌یه‌ک بێت، واته ئاڕاسته‌کان یه‌کده‌خرێت، وه ئه‌مه ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان ته‌واو ببێت، ئێمه واده‌بینیین که ده‌کرێت ده‌ستوور سه‌ره‌تایه‌کی باشتر بێت بۆئه‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵک به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت داهاته‌کان باشتر و زیاتر بکرێت."
ئیمنکی سەبارەت بە نێوانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش گوتی: "من واده‌بینم لێکتێگه‌یشتنێکی باش هه‌یه، به‌ڕاستی ئەو کۆنفرانسەی دوایی ئه‌وه‌ی زانکۆی کوردستان کردی له‌سه‌ر یه‌کڕیزی و ده‌ستوور، ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی پێکهێنا، لایه‌نه‌کان ئه‌وه‌ی له دڵیان‌دا بوو به‌ڕاشکاوی باسیان کرد، ئه‌مه زه‌مینه‌سازییه‌کی باش بوو له‌نێو ڕای گشتی له هه‌رێمی کوردستان، که بایه‌خی زیاتر به ده‌ستووری هه‌رێم بدرێت، وه ئه‌م پرسه فه‌رامۆش نه‌کرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵک خراپه، باری دارایی خراپ، بارودۆخی حوکمڕانی هه‌ندێک توشی ئاڵۆزی و گیروگرفت بووه، لێره وله‌وێ بۆ نموونه پاشماوه‌ی دووئیداره‌یی ڕه‌نگی دووئیداره‌یی هێشتا ماوه، نوێنه‌ری یۆنامی که باسی له زۆنی سه‌وز و زۆنی زه‌ردی کرد، ئه‌م پرسانه هه‌مووی وایکردووه هاووڵاتی له هه‌رێمی کوردستان بێ ئومید له‌وه‌ی هه‌نگاوێک به‌ره‌وپێش بچێت، له‌م کۆنفڕانسه ئه‌وه‌ی پیشاندا ده‌کرێت ئه‌م گرفتانه‌ش هه‌بن که گرفتی جددین و په‌راوێز نه‌خرێن، به‌ڵام دیسان هه‌نگاوی دیکە به ئاڕاسته‌یه‌کی ئیجابی به‌ره‌وپێش بچێت، ئه‌وه بوو ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌ره گرینگ له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌کان به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور درا."
جەعفەر ئیمنکی ئەوەشی گوت: "پێشتر له‌سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌کان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌کرده‌وه، ڕاسته گرفته‌کان زۆرن به‌ڵام با هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی دیکە به‌ره‌وپێش بچین به‌وه‌ش کۆک بین، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا ئێمه واده‌بینین ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ی که هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان، ئێمه ده‌توانیین له‌مساڵدا ببینه خاوه‌ن ده‌ستوور."
ئیمنکی دەشڵێت: "له ئێستاوه ئێمه له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، وه بێگومان هه‌ندێک ڕێککار په‌یوه‌ستن به‌په‌رله‌مان و هه‌ندێکیش په‌یوه‌ستن به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش ده‌ست به‌گفتوگۆکان ده‌کرێت له‌سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، لیژنه‌یه‌کی ڕاوێژکاری ده‌ستووریی ئاماده ده‌کرێت، ئه‌و لیژنه‌یه له‌سه‌ر دوو پرس گفتوگۆ ده‌کات، ئایا سه‌رۆکی هه‌رێم به یاداشتێک ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی ده‌کات و له‌وێ وه‌کو جاران په‌رله‌مان ده‌ستبه‌کاربێت؟ یان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم زه‌مینه‌سازییه‌کی دیکە بکات، یه‌کێک له‌و ڕه‌شنووسانه‌ی که هه‌یه، پشتی پێ ببه‌ستێت یان ڕه‌شنووسێکی نوێ به‌ده‌سته‌وه بهێنێت، بێگومان به به‌شداری لایه‌نه سیاسییه‌کان و به به‌شداری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان، سه‌ندیکاکان، ئه‌مه هه‌موویان له هه‌موو وڵاتێکی دیموکراسی له دنیادا ده‌بێت به‌شداربن له درووست‌کردنی ڕا و، ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی که ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌کی و ده‌چێته نێو په‌رله‌مان، له‌نێو په‌رله‌مانیش ئه‌وه ڕێکارێکی نه‌گۆڕه له په‌رله‌مان دوایی په‌سه‌ندی ده‌کات، ده‌چێته ڕیفراندۆم، له‌مانگی شه‌شه‌وه ده‌ستپێبکرێت دڵنیام له‌پایزی ئه‌مساڵدا ده‌کرێت ئه‌م ڕه‌شنووسه‌ی دەستوور بچێته ڕیفراندۆم، به‌و ئومێده ببینه خاوه‌نی ده‌ستوور."
پەیوەست بەوەی تا ئێستاش سیستمی سیاسی هەرێم (پەرلەمانی یا سەرۆکایەتی) لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنەکانی دیکە کێشە و ناکۆکییە؟ لە وەڵامدا ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان جەعفەر ئیمنکی گووتی: "ئه‌و کاته‌ش و ئێستاش ئه‌و بابه‌ته جێگه‌ی ناکۆکییه، ناکۆکی له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ناکۆکییه‌کی زۆر نییه، تێگه‌یشتنێک هه‌یه له‌لایه‌ن ئێمه‌ی پارتی، ئێمه ده‌ڵێن ئه‌م سیستمه‌ی که ئێستا هه‌یه سیستمێکی په‌رله‌مانییه، هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی دیکە پێیوایه ئه‌م سیسته‌مه‌ی که ئێستا هه‌یه، سیستمێکی په‌رله‌مانی نییه و نیمچه سه‌رۆکایه‌تییه، ئه‌مه ده‌کرێت ببێته بابه‌تێکی گفتوگۆیه‌کی فراوانتر له‌سه‌ری، ده‌کرێت ئێمه سوودێکی باش له پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی ببینین بۆ زیاتر قوڵبوونەوە و شۆڕبوونەوە له‌م پرسه‌دا، به‌لای ئێمه‌وه ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه، زیاتر سوودی هه‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان، بۆ ئیعتباری مه‌عنه‌وی هه‌رێمی کوردستان، دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه زۆر گرینگه ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه زیاتر هێز به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌به‌خشێت، ئه‌مه له‌سه‌ر حسابی ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێکردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان نییه، به‌ڵکو هه‌ردوو ده‌سته‌ڵات له‌یه‌ک ئاستدان، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه نابێته درووشمێک له درووشمه‌کانی گۆڕینی سیستم، ئێمه واتێده‌گه‌ین لایه‌نی سیاسیی دیکە هه‌یه، پێی وایه ده‌کرێت ئه‌م بۆچوونه بگۆڕدرێت به‌شێوازێکی دی، لای ئێمه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسیه بۆ حیزبێک نییه."
جەعفەر ئیمنکی تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە و گوتی"ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سه‌رۆکی هه‌رێم له‌نێو گه‌ل هه‌ڵبژێردرێت، له نه‌مسا و ئێرله‌ندا و فینلاندا وایه و سیستمه‌که‌ش هه‌ر په‌رله‌مانییه، به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه نییه ده‌ستووره‌که بۆ میلله‌تێکه، بۆ گه‌لێکه، بۆ هه‌رێمێکه، ئه‌مه رای ئێمه‌یه و ڕایه‌کی پێچه‌وانه‌ش هه‌بێت ئێمه گوێی لێده‌گرین و له‌گه‌ڵییان باس ده‌که‌ین، ئێمه ئاماده‌ین بگه‌ینه ڕێککه‌وتنی سیاسی، بێگومان گه‌ل بڕیاری کۆتایی ده‌دات، ڕای لایه‌نی سیاسی ڕایه‌کی سنوورداره له‌م بابه‌ته‌دا، له‌به‌رئه‌وه من دڵنیام ئه‌مه گرفتێکی زۆر نییه، له‌ڕێگه‌ی په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوور نه‌ئه‌مه و نه‌پرسی دین، پرسه‌کانی دیکە به‌ڕاستی تائێستا یه‌کلایی کراونه‌ته‌وه، واته لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی ٢٠٠٩ هه‌موویان کۆک بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ڕه‌شنووسێکی باشه به‌ڵام دووساڵی تریش بمێنێت دیسان پرسی تر دێته‌پێش، دیسان ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه و موناقه‌شه‌ی تازه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ین."
دەربارەی جۆری ئەو دەستوورەی بۆ هەرێمی کوردستان دەنووسرێتەوە؟ جەعفەر ئیمنکی ڕایگەیاند: "هه‌رچی پسپۆڕی ده‌ستووری له دنیادا ئامۆژگاری ئه‌وان ئه‌وه‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان، له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستووری هه‌میشه‌یی کوردستان ناکرێت ده‌ستووره‌که نه‌رم بێت، که زیاتر له ته‌فسیرێک هه‌ڵبگرێت، ئه‌وه‌ی گونجاوه بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌حاڵه‌تێکی وه‌هادا، ده‌ستوورێکی وشکه، ده‌ستوورێک قابیلی ته‌فسیری زۆر نه‌بێت، هه‌موو ده‌ستوور ئه‌وه‌ی نووسراوبێت، ڕێکاره‌کانی هه‌مووارکردن قورسن، وه‌کو یاسای ئاسایی نابێت، ده‌بێت هه‌میشه ٢/٣ بێت هه‌تا هه‌مواریش بکرێت، ده‌بێت بچێته ڕیفراندۆم فیلته‌رێکی به‌هێزتری هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌م قۆناغه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی درابوون له ٢٠٠٩هه‌تا ٢٠١٥ هه‌موو ئه‌وه بوو دیزاینه‌که ده‌ستوورێکی وشک بێت و قابیلی ته‌فسیری زۆر نه‌بێت، واته ڕسته‌کان دیاربن یه‌ک ما‌نایان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌غدادیش توشی گرفت نه‌بین، چونکه ئه‌و کاته دادگای فیدڕاڵی له‌ئاستی هه‌رێمیش ده‌بێت دادگای ده‌ستووری، وه دادگای فیدڕاڵی له‌ئاستی عێراقیش هه‌یه‌تی بۆئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان زیاتر ئاڕاسته نه‌کرێن بۆ هه‌ردوو دادگایه، دادگای ده‌ستووری هه‌رێم و دادگای فیدڕاڵی که‌په‌یوه‌سته به پرسه‌کانی ده‌ستووریی و ناکۆکی ده‌ستووری."
جەعفەر ئیمنکی ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەوڵەکانی ئەمجارەی لایەنەکوردییەکان کرد و گوتی: "کاک مه‌سعود حزووری زۆر به‌هێزه له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، له پێشمه‌رگایه‌تی بێت له سیاسه‌تدا بێت، له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی بێت له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کان، ئێمه واده‌بینین حزووری له هه‌موو ئاستێک‌دا دیاره و حزوورێکی به‌هێزی هه‌یه، به‌ڕاستیش کاک مه‌سعود له‌نێو نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا هه‌میشه هانده‌رێکی به‌هێزبووه، ئێستاش هانده‌رێکی به‌هێزه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وانه به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆک ئه‌نجام ده‌درێن، وه هانده‌ره سه‌ره‌کیه‌که له‌نێو پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌میشه جه‌نابی سه‌رۆک بووه پاڵنه‌ر و هانده‌ر هه‌ر خۆیه‌تی."
هاوکات ڕەتیکردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان ویستی وابێت بابەتی مەرجەعییەت لە دەستووردا بچەسپێنێت و دەڵێت: "نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت له‌م ده‌ستووره نوێیه‌دا دیاری بکرێت، به‌ڵام به‌ڕاستی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی پێویستی به‌پله و پایه نییه، به‌ڕاستی خۆشی جه‌نابیان گه‌وره‌ترین پله و به‌رزترین پله‌ی خۆی به‌و شێوازه ناساندووه، که پێشمه‌رگایه‌تییه، جه‌نابیان شانازی پێوه ده‌که‌ن، ئێمه‌ش شانازی به‌جه‌نابیانه‌وه ده‌که‌ین، که ئه‌و پێشمه‌رگایه‌تییه‌ی بۆ ٥٩ساڵ به به‌رده‌وامی کردووه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێکجار ئه‌و قسانه وابه‌سته ده‌کرێن، ڕه‌نگه مه‌به‌ستیان سیاسیی بێت، ڕه‌نگه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بێت ڕێگری بێت و کۆسپ بخه‌نه ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه، که به‌دڵنیاییه‌وه جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی زۆر پێیخۆشه ئه‌مڕۆ پێش به‌یانی لایه‌نه سیاسییه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی کۆک بن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ڕه‌شنووسێکی نوێی ده‌ستوور به‌ده‌ست بهێنن و ڕێککه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر بکه‌ن و بخرێته ڕیفراندۆم."
هاوکات، لە کۆتایی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، جەعفەر ئیمنکی ئەوەشی ڕەتکردەوە پارتی بیەوێت پڕۆژەی دەستوور بە زۆرینە لە پەرلەمانەوە تێبپەڕێنێت، لەو ڕووەوە گوتی: "ئه‌وه مه‌به‌ستی پارتی نه‌بووه و ئێستاش مه‌به‌ستی پارتی نییه، له ٢٠٠٩ ش زۆرینه هه‌بوو و ده‌ستوور له‌نێو په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرابوو، به‌ڵام له‌سه‌ر دوای لایه‌نی دیکەی سیاسی بۆ باشترکردنی لێکتێگه‌یشتن، پارتی له‌و هه‌نگاوه ده‌ستووریی و یاساییه پاشگه‌زبوویه‌وه، وه ئێستاش پارتی نایه‌وێت ده‌ستوورێک له‌سه‌ر مواسه‌فاتی و قیاساتی خۆی بۆ ده‌ربچێنێت، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت ده‌ستوورێک بۆ خه‌ڵکی کوردستان بێت، ده‌ستوورێک بێت هه‌نگاوێک خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌وپێش ببات، نه‌ک به‌ره‌و دوا، له‌به‌رئه‌وه که ئێمه باسی ده‌ستوور ده‌که‌ین، پێش ده‌ستوور باسی یه‌کڕیزی ده‌که‌ین، یه‌کڕیزی سیاسی و دواتر یه‌کڕیزی له ئاسته‌کانی دیکە، چونکه تێکچوونی یه‌کڕیزی سیاسی، هه‌ندێکجار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ڕاستی په‌رته‌وازه‌یه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیش درووست بێت، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان دابه‌ش بووه په‌رته‌وازه‌ییه‌کی زۆری پێوه دیاره له دامه‌زراوه‌کاندا، له کۆمه‌ڵگایه له‌و ئاستانه هه‌مووی به‌ڕاستی به‌ره‌و دواوه ڕۆیشتووه، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی له‌به‌رئه‌وه که باسی یه‌کڕیزی ده‌که‌ین ئه‌وه بنه‌مای هه‌موو ده‌ستوورێکه، واته ده‌ستوور بێ یه‌کڕیزی به‌ده‌سته‌وه نایه‌ت، ئه‌وە ڕاستییه".
ئێمه واده‌بینیین ئێستا زه‌مینه له‌باره، هه‌وڵه‌کان له ئارادان، ئه‌و یه‌کڕیزییه‌ش به‌ده‌سته‌وه ده‌بینین، که پێویستە پێش ده‌ستوور و دوای ده‌ستوور بۆ جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور، ده‌ستوور پێویستییه‌کی دامه‌زاوه‌یی کوردستانییه، واته دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی کوردستانی به‌بێ ده‌ستوور چۆن ئیشوکاره‌کانی خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن! ئێستا ده‌زانین چه‌ندین که‌موکورتی هه‌ن په‌یوه‌ستن به ته‌فسیری مادده‌کانی ده‌ستووره‌وه، ئه‌وکاته ده‌ستوورێکی سه‌رده‌میانه بێت، ده‌ستوورێکی مه‌ده‌نی بێت، ده‌توانێت ببێته هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان باشتر ئیشه‌کانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن."
فایزە کۆیی




