٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هۆکاری ھەڵکشانی نرخی کەلوپەلی بیناسازی ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ماوەیەکە نرخی کەلوپەل لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان رووی لە ھەڵکشانە و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیش دەڵێ، لیژنەکانی چاودێری بازاڕ بەردەوام چاودێری رەوشی بازاڕ دەکەن و، ئەوەی زیاتر بووەتە ھۆکار ھەبوونی خواستێکی زۆرە لەسەر ھەندێ کەلوپەل.

نەوزاد کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "چاودێری بازرگانی لەبارەی ھەڵکشانی نرخەوە چاودێری نرخی کەلوپەل لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، بەتایبەتی دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، رێگە نادەین نرخی کەلوپەل زیاتر لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرز ببێتەوە، واتە ٢٠%ی نرخ بەرزبووەتەوە و لەوە زیاتر رێگەی پێنادرێت".

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلی بیناسازی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دەڵێت: "راستە نرخی ھەندێ کەلوپەلی بیناسازی ھەڵکشاوە، بەتایبەتی نرخی شیش، بەڵام ئەمە پەیوەندی بە خواستەوە ھەیە، دوای پەسەندکردنی بودجەی عێراق پارەیەکی زیاتر ھاتووەتە بازاڕ و کاریگەری لەسەر ھەڵکشانی نرخ کردووە".

نەوزاد کامل روونی کردەوە: "چاوەڕێ دەکرێت نرخی کەلوپەلی بیناسازی زیاتر روو لە ھەڵکشان بکات، چونکە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان و خواستی ھاووڵاتیان بۆ درووستکردنی خانوو، وایکردوە نرخ لە بازاڕ جێگیر نەبێت، دەیان پڕۆژە کەوتوونەتە واری جێ بەجێکردن و جووڵەیەکی زۆری ئاوەدانی کاریگەری لەسەر زیادبوونی خواست ھەیە، لەسەر ھەندێ کەلوپەلی بیناسازی و ئاوەدانکردەوە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار