ئەم ھەفتەی ھەرچوار ژووری ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپا دەستبەکار دەبن

مەخمور-KDP.info- نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتی، دوای دەرچوونی بڕیاری کردنەوەی چوار ژووری ھاوبەشی سوپا و پێشمەرگە لەم ھەفتەیەدا ھەرچوار ژوور دەکرێنەوە و دەستبەکار دەبن و کارەکانیان کۆتاییی پێ دێت، چونکە ژوورەکان دروست کراون و تەنھا ماوە دەستبەکار بن .
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای کردنەوەی ھەردوو ژووری ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە خانەقین و کەرکووک ژووری ھاوبەشی مەخموور دەکرێتەوە و ھەر لەم ھەفتەیە ژوری ھاوبەشی سحێلاش دەکرێتەوە و لەم ھەفتەیە ھەرچوار ژوور تەواو دەبن و ھەموو ئەفسەرەکانیش دەستبەکار ."
لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت گوتیشی: "ژورەکانی مەخموور و سحێلاش کراونەتەوە و تەنھا ماوە ئەفسەرانی دەستبەکار بن، چونکە بەڕێوەبەری ژووری ھاوبەشی مەخموور ئێستا لای منە و بڕیارە ئەوانیش دەستبەکار بن، بۆیە کارەکانی ھەرچوار ژوور تەواو بووە و ئەم ھەفتەیە کارەکانیان بۆ دەستبەکاربوون کۆتاییی پێ دێت."
گوتیشی: "ژووری ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور شوێنەکەی ھەر لەناو مەخموور دانراوە."
تەڵعەت باسی لەوەش کرد: "بڕیارە لە قۆناغی داھاتوو دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراقیش بۆ ئەو ناوچانە پێک بهێنرێت.''
بڵند ئیبراھیم




