لە شێخان ٢١ پڕۆژە بە بڕی ٤ملیار دینار ئەنجام دەدرێن

شێخان-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی شێخان ئاشكرای كرد، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چوار ملیار دیناری بۆ تەرخان كردوون و بڕیارە ٢١ پڕۆژەی پێ ئەنجام بدەن.
شێخ سەردار شێخ یەحیا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چوار ملیار دیناری بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە سنووری قەزای شێخان بۆ تەرخان كردووین و ئێمەش بڕیارە بەو پارەیە ٢١پڕۆژە ئەنجام بدەین".
قایمقامی شێخان گوتیشی: "پڕۆژەكان جۆراوجۆرن و ئێستاش ئامادەكاری دەكەین بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەكان و بەشێكیشیان كراون بە تەندەر".
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە ھەموو پارێزگا و قەزا و ناحیەكان پارەی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە تەرخان كردووە.
بڵند ئیبراھیم




