بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ باڵیۆزی سوید لە عیراق کۆبووەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 23-5-2021 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ لارس ڕۆناس باڵیۆزی سوید لە عیراق باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنەو بارودۆخی شنگال و دوایین پەرەسەندنەکانی سیاسی و ئاسایش لەهەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرد.
باڵیۆزی سوید سوپاس و ستایشی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ نووسینگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لەهەرێم. هاوکات باسی لەکار و چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کرد لە عیراق و هەرێمی کوردستان.
سەفین دزەیی پوختەیەکی لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان پێشکەش کردو دید و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی سەبارەت بە پرسە هەنووکەییەکان خستەڕوو.




