٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پلانمان داناوە سەرجەم ڕێگای نێوان پارێزگاکان و سنوورەکانیش بکرێنە دووساید"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، پلانیان داناوە سەرجەم ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکان و سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان بکەنە دووساید.

ئاگرین عەبدولڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەکوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پلانمان داناوە سەرجەم ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئەوەی بۆ کەرکووک و بەشەکانی دیکەی عێراق و بۆ سنوورەکانی تورکیا و ئێران دەچێت، بکەینە دووساید، بۆ ئەو مەبەستەش داواکاریمان پێشکەشی حکوومەت کردووە."

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "زۆرینەی پڕۆژەکانی بەردەستمان دووسایدن و چاوەڕێین حکوومەت پارە تەرخان بکات و تەواویان بکەین و، ئەوانەی لە پلانیشدان، کە پارە تەرخان کرا دەست بە جێبەجێکردنی ئەوانیش دەکەین."

گوتیشی: "داواکاریمان پێشکەش کردووە و ھیوادارین حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشێکمان بۆ تەرخان بکات بۆ ئەوەی ئەوانەی لە بەردەستن تەواویان بکەین."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار