٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە گوژمەی 2 ملیار و 400 ملیۆن دینار نۆ پڕۆژە لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری چاککردنەوەی رێگاوبانی ھەولێر رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای ھەولێر نۆ پڕۆژەی رێگا بە گوژمەی ٢ملیار و٤٠٠ملیۆن دینار چاک دەکرێنەوە و لیژنەیان بۆ دروست کراوە، لە ماوەیەکی نزیکیشدا دەستبەکار دەبن و پڕۆژەکان ئەنجام دەدرێن.

عیماد محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئێمە نۆ پڕۆژەی رێگاوبان لە چاککرنەوە و نۆژەنکردنەوە ئەنجام دەدات، کە رێگای گرنگیشن بۆ ئەو ناوچانەی کە رێگاکانی چاک دەکرێنەوە، لەوانە رێگای خالند و رێگای شێخ توراب و رێگای ھەریر بۆ باسرمە و رێگای خەلیفان بۆ بالیسان و پیران بۆ مێرگەسۆر و دۆڵی مەلەکان کە رێگایەکی گەشتیارییە، لەگەڵ چەند رێگایەکی دیکە".

محەمەد گوتیشی، ئەو رێگایانە بۆ چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە ٢ملیار و٤٠٠ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان کراوە و لە چوارچێوەی بودجەی پارێزگای ھەولێر دەبێت، چونکە پارێزگار ماوەیەکە بەدوای ئەو کارەوەیە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد: "لیژنەمان بۆ دەستپێکردنی ئەو پڕۆژانە دروست کردووە، بەڵام بە ھۆکاری تەکنیکی ھێشتا لیژنەکان دەستبەکار نەبوون".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار