٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوتابخانەیەکی شەش پۆلی رادەستی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

مێرگەسۆر-KDP.info- دەزگای روانگە، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قوتابخانەیەکی شەش پۆلی لە گوندی ھەڤندکا لە سنووری مێرگەسۆر رادەستی وەزارەتی پەروەردە دەکات.

رووبەری قوتابخانەکە ھەزار و٦٢٠م دەبێت و تێچووی دروستکردنەکەشی ٣٣٠ھەزار و ٥٢٣ دۆلارە، کە قوتابخانەیەکی شەش پۆلییە و ئەو قوتابخانەیە لە ژووری بەڕێوەبەر و دوو ژووری مامۆستا و ھۆڵێکی گەورە و گۆڕەپانی کۆبوونەوەی قوتابیان و چه‌ند به‌شێكى دیكه‌ پێک دێت.

لای خۆشیەوە، ئاری رەسووڵ، گوتەبێژی دەزگای روانگە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیار بوو ئەو قوتابخانەیە لە مانگی یەک بکرێتەوە، بەڵام ھەندێک دواکەوت و ئێستاش رادەستی وەزارەتی پەروەردەی دەکەین، کە ئەمە ١٠٠هەمین قوتابخانەیە دروست دەکرێت و کەلوپەلیان بۆ دابین دەکرێت، کە بەشێکیان تەواو بوونە و بەشێکیشیان کاریان تێدا دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار