قاسم شەشۆ: دوو تیرۆریست لە شنگال دەستگیر کران

دهۆک-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەییی پێشمەرگەی شنگال دەڵێت، دوو تیرۆریست کە دەستیان لە تاوانەکانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبوو، دەستگیر کران.
قاسم شەشۆ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''بەپێی زانیارییەکانمان ئەو دوو تیرۆریستە ڕۆڵێکی گەورەیان لە کوشتن و ڕفاندنی کچانی ئێزدیی شنگال لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ هەبوو."
گوتیشی: ''ئێستا شانە نووستووەکانی داعش لە شنگال هەن و داعش لە سنووری سووریا بە ئازادی هاتوچۆ دەکات، ئەو هێزانەی سەر سنوور ئاگایان لە پاراستنی شنگالییەکان نییە، ئەوان سەرقاڵی بازرگانین."
کــاروان بــاعەدری




