خەسرۆ گۆران: هەوڵ دەدەین ٣ کوردی ئێزدی بچنە پەرلەمان

هەوڵێر-KDP.info- بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پارتی وەک هەموو لایەنێکی تری سیاسی لە چەندین پارێزگا ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنەکان کردووە.
خەسرۆ گۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەم جارە هەوڵ دەدەین سێ کەسی ئێزدی بچنە پەرلەمان و پارتی لە هەموو ناوچەکان ئامادەکاریی باشی کردووە."
دەربارەیی بازنەی شنگال و ئەوەی کە پارتی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو هیچ ئەندامێکی پەرلەمانی خەڵکی شنگال نەبوو، خەسرۆ گۆران گوتی: ''لەبەر ئەوە بوو کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو دەنگی شنگالییەکان لە کەمپەکان سووتێنران، بۆیە هیچ پەرلەمانتارێکمان نەبوو، ئەم جارە هەوڵ دەدەین سێ کوردی ئێزدی بچنە پەرلەمان."
کــاروان بــاعەدری




