قادر قادر: سەرۆک بارزانی ڕۆڵی گەورەی لەنێو ڕیزەکانی پێشمەرگەدا ھەبوو

دھۆک-KDP. info- ئەمڕۆ ٥٩ ساڵ بەسەر پێشمەرگایەتیی سەرۆک بارزانیدا تێ دەپەڕێت و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لەنێو هێزەکانی پێشمەرگەدا و سەرپەرشتیی چەندین داستان و نەبەردیی دژی دوژمنان کردووە.
قادر قادر، بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆک بارزانی لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن دەستی داوەتە چەکی شەرەف و شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە بەشداریی لە شۆڕشی ئەیلوولدا کردووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لەنێو ڕیزەکانی شۆڕش و جێی دەستی دیار بووە، چ وەک فەرماندەیەکی پێشمەرگە و، چ وەک کوڕی بارزانی نەمر، ڕابەری شۆڕش، سەرۆک بارزانی هەمیشە لەنێو پێشمەرگەدا بووە.




