ده‌ستوور ده‌بێته پارێزه‌ری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵه‌بجه -KDP.info- یاساناسێك ده‌ڵێت، كوردستان هاوشێوه‌ی هه‌رێمه‌كانی دنیا پێویستی به ده‌ستوور هه‌یه، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ دانانی ده‌ستووری كوردستان جێگای خۆیەتی و، ده‌ستوور دەبێته هۆی به‌هێزكردنی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
شێروان حه‌یده‌ری، شاره‌زای یاسا و ده‌ستوور، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "ده‌ستوور ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌یه کە ماف و ئه‌ركه‌كانی هاووڵاتیبوون دیار ده‌كات و سیسته‌می سیاسی له وڵات‌دا دیار ده‌كات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبەجێکردن و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دیاری ده‌كات، بۆ ئەوەی هیچ كامیان ده‌ست وه‌رنه‌داته ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وی تر، ده‌ستوور ئه‌و به‌ڵێننامه‌یە‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتیدا پێوه‌ندییه‌كان ڕێک دەخات.''
''گرنگیی ده‌ستوور لەوەدایە کە ئازادیی ڕۆژنامه‌نوسی و بیروڕا و مافی ئافره‌ت و منداڵ ده‌پارێزێت، بوونی ده‌ستوور بۆ كوردستان زۆر پێویستە، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی قه‌واره‌ی سیاسیی كوردستان ڕێک بخات. ئێمه دوا کەوتووین له دانانی ده‌ستوور، ده‌بوو هه‌رزوو ده‌ستوورمان هه‌بوایه، ئه‌و هیممه‌ته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌خاوه‌نكردنی ده‌ستوور له كوردستان گرنگه." شێروان حه‌یده‌ری وای گوت.
دەربارەی ئەوەی کە له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌ستوور چ هێزێك به قه‌واره‌ی كوردستان ده‌دات؟ حەیدەری ده‌ڵێت: "ده‌ستوور پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان دیاری ده‌كات و، هه‌موو هه‌رێمه‌كانی دنیا به ولایه‌ته‌كانی ئه‌مەریكاوه ده‌ستووری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، گرنگه هەرێمی كوردستانیش ده‌ستووری هه‌بێت".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




