٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری ناحیەی عەنکاوە: کێشەی زەویی کریستیانەکان چارەسەر دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

لیژنەیەکی باڵا خەریکی چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی پرسی زەویی کریستیانەکانە و بەڕێوەبەری شارەدێی عەنکاوەش دەڵێت، لەگەل مافی جووتیارانی کریستیانین بەو مەرجەی مافەکانی حکوومەتیش بەرچاو بگیرێت.

ڕامی نووری شاوێس، بەڕێوەبەری ناحیەی عەنکاوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کێشەیەکی زۆری زەویوزاری کریستیانەکان ھەیە، بە تایبەتی لە سنووری ناحیەی عەنکاوە، یەکێک لەو کێشانە کێشەی ٧٠٠ دۆنم زەویی جووتیارە کریستیانەکانە کە دەکەوێتە سەر شەقامی ١٠٠ مەتریی ھەولێر، ھەروەسا پێنج ھەزار دۆنم زەویی دیکە و شوێنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بە ھەڵواسراوی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە."

بەڕێوەبەری ناحیەی عەنکاوە دەڵێت: "لیژنەیەکی باڵا پێک ھاتووە و کار لەسەر ئەو پرسە دەکات، جووتیارە کریستیانەکان دەڵێن ئەو زەوییانە ھی ئەوانن و ھیچ قەرەبوویەکیان وەرنەگرتووە، بەشێک لەو زەوییانە لە ساڵانی حەفتاوە کووژێندراونەتەوە و قەرەبووی جووتیاران نەکراوە، ئێمە لەگەڵ مافی جووتیارانین بەپێی یاسا قەرەبوو بکرێنەوە، ھەروەھا شایستەکانی حکوومەتیش بەرچاو بگیرێت."

لەبارەی خزمەتگوزارییەوە ڕامی نووری شاوێس، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ساڵانێکە ھیچ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی بەرچاو لە سنووری عەنکاوە جێبەجێ نەکراوە، ئێمە پێشنیارمان ناردووە بۆ حکوومەت ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچکەی عەنکاوە جێبەجێ بکرێن، لەگەڵ گەڕانەوەی ڕەزامەندی، دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت."

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار