٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە گوژمەی ملیارێک و٥٠٠ ملیۆن دینار پرۆژە لە سنووری نەھلە جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ -KDP.info- قایمقامی قەزای ئاکرێ گوتی، لە چوارچێوەی ئەو بەشەبوودجەیەی بۆ قەزای ئاکرێ تەرخان کراوە، ملیارێک و٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە سنووری نەھلێ خەرج دەکرێت، کە لەو ناوچەیە کۆمەڵێک گوندی مەسیحیی لێیە.

قایمقامی قەزای ئاکرێ، مازن محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سنووری نەھلێ کە خۆی سەر بە قەزای ئامێدییە و لەسەر قەزای ئاکرێ بوودجەیان بۆ تەرخان کراوە و لەسەر ئێمە حیساب کراون و، شەقامەکە لای ئێمە لە باکوورەوە دەچێت بۆ گوندە مەسیحینشینەکانی سەر بە چەمانکێ و ئامێدی و پڕۆژەکان لای ئێمەوە دەستیان پێ کراوە."

مازن محەمەد گوتیشی: "بە گوژمەی ملیارێک و٥٠٠ ملیۆن دینار پڕۆژەی ڕێگاوبان لەو ناوچانە جێبەجێ دەکرێت و ڕێگاکانی ئەو ناوچانە درووست دەکرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو بەشەبوودجەیەی بۆ قەزای ئاکرێ تەرخان کراوە، بۆیە بڕیارە کۆمەڵێک پڕۆژە لەو ناوچانە جێبەجێ بکرێت."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار