پلاسخارت: دەبێ كار بۆ یەكگرتوویی نێوان لایەنەكان بكرێ

هەولێر-KDP.info- لە كۆنفرانسی زانكۆی كوردستان - هەولێر بە ناونیشانی یەكڕیزی و دەستوور، جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند، دەبێ كار بۆ یەكگرتوویی نێوان لایەنەكان بكرێ و بەردەوام بێ و گوێگرتن بۆ یەكدی، دەبێتە هۆكاری چارەكردنی كێشەكان و هاوبەشێكی تەندروست.
ئەمڕۆ لە كۆنفرانسی زانكۆی كوردستان - هەولێر، بە ناونیشانی یەكڕیزی و دەستوور، پلاسخارت لە كۆنفڕانسی دەستوور و یەكڕیزی رایگەیاند، دەیێ كار بۆ یەكگرتوویی لە نێوان لایەنەكان بكرێ و بەردەوام بێ و، ئەوەش لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆكی بەردەوامەوە دەبێت.
جەختیشی لەوە كردەوە، كە گوێگرتن بۆ یەكدی دەبێتە هۆكاری چارەكردنی كێشەكان و دروستكردنی هاوبەشییەكی تەندروستی نێو لایەنەكان.
خێڵان بەختیار




