٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"چاوەڕێ دەكرێت لە سەرەتای مانگی داھاتوودا بودجە بگاتە پەرلەمان"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و چاوەڕێ دەكرێت پەسەند بكرێت و لە سەرەتای مانگی داھاتوودا بگاتە پەرلەمانی كوردستان.

 

ئەرشەد حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەنجومەنی وەزیران رەوانە كردووە و چاوەڕێ دەكەین ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدات و پەسەند بكرێت و دواتر رەوانەی پەرلەمانی بكەن".

 

حوسێن گوتیشی: "چاوەڕێ دەكرێت لە سەرەتای مانگی داھاتوودا پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بۆ ئەوەی ئێمەش كاری لەسەر بكەین و پەسەند بكرێت".

 

دەشڵێ: "ئێمە وەكو لیژنەی دارایی خۆمان ئامادە كردووە، بۆ ئەوەی ھەر كاتێك گەیشتە پەرلەمان، دەست بە ئامادەكردنی راپۆرت لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە بكەین".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار