سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێک لە کۆنفرانسی زانکۆی کوردستان-هەولێر پێشکەش دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/19 کاتژمێر 9:30 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانکۆی کوردستان -هەولێر دەکات بە ناونیشانی ( یەکڕیزی و دەستوور ). لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی حکومەت گوتارێک پێشکەش دەکات.
کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەشدا ئێوارەی ئەمڕۆ، گفتوگۆیەکی تایبەت لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت سەبارەت بە پرسی یەکڕیزی و دەستوور.




