٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسعوود سەرنی: ڕێککەوتنی ھیچ لایەنێک کاریگەریی لەسەر دەنگی پارتی نابێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -PDK.info- لە سنووری پارێزگای دھۆک ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێت و بەرپرسێکی پارتییش دەڵێت، پێشبینیی بەدەستھێنانی ١٠ کۆرسی لە پارێزگای دھۆک دەکەن و ڕێککەوتنی لایەنەکانیش ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەنگی پارتی نابێت.

مەسعوود سەرنی، بەرپرسی بەدواداچوون و ھەماھەنگیی پارتی لە پارێزگای دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی لە سنووری پارێزگای دھۆک ئامادەکاری دەکات بۆ ھەڵبژاردنی عێراق و لەسەر ئاستی سێ بازنەی پارێزگای دھۆک ١١ کاندیدمان ھەن کە پێشبینیی بەدەستھێنانی ١٠ کۆرسی دەکەین لە ھەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراق لە سنووری پارێزگای دھۆک."

لەبارەی ڕێککەوتنی لایەنەکانیشەوە بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت: "لە پارێزگای دھۆک ڕێککەوتن لە نێوان چەند لایەنی سیاسی کراوە بۆ ھەڵبژاردن، بەڵام ڕێککەوتنەکە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەنگەکانی پارتی نابێت، لەبەر ئەوەی پارتی دەنگدەر و جەماوەری خۆی ھەیە و ئەوانیش دەنگدەر و جەماوەری خۆیان ھەیە، تەنانەت کەمترین کاریگەریی ھیچ لایەنێک لەسەر دەنگدەری پارتی نابێت."

مەسعوود سەرنی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پارتی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پێشبینیی زیادبوونی کۆرسییەکانی دەکرێت و ئێمەش وەک پارتی کار بۆ ئەوە دەکەین زۆرترین کۆرسی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەدەست بێنین."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار