٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ژمارەیەک سەرۆکی شارەوانی دەگۆڕدرێن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٠٠ شارەوانی ھەن و گۆڕینی سەرۆکی شارەوانییەکان بەردەوامە. گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، پڕۆسەکە لە دوای پێکھێنانی کابینەی نۆیەم دەستی پێ کردووە.

کوردۆ شابان، گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی گۆڕینی سەرۆکی شارەوانییەکان دەستی پێ کردووە و پرۆسەکەش بەردەوامە، بەشێکی زۆریان پێشتر گۆڕدراون و سنووری ھەر شارەوانییەک پێویستی بە گۆڕینی سەرۆکی شارەوانییەکەی هەبێت، کەسانی نوێ دادەنرێن."

بەپێی بەدواداچوونێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک سەرۆکی شارەوانی لە سنووری پارێزگای ھەولێر بگۆڕدرێن و خەڵکی دیکە بۆ ئەو پۆستانە کاندید کراون.

کوردۆ شابان دەڵێت: "گۆڕینی سەرۆکی شارەوانییەکان لەسەر بنەمای مانەوەی کەسەکەیە، بۆ نموونە، سەرۆکی شارەوانییەک چەندین ساڵ لە پۆستەکەیدا بووە و پێویستی بە گۆڕینە، ئەوەش بۆ زیاتر خزمەتکردنی سنوورەکەیە."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار