٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خالید دۆسکی: ئاوارەکان تەنیا بە کارتی نوێ دەنگ دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەپێی بڕیاری نوێی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاوارەکانی عێراق جگە لە کارتی ماوەدرێژ ناتوانن بە کارتەکانی پێشوو بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق بکەن و بەرپرسێکی کۆمسیۆنیش دەڵێت، لە ھەڵبژاردنی ڕابردوو دەنگدانی ئاوارەکان کێشەی پەیدا کردبوو.

خالید دۆسکی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵا، ئاوارەکان جگە لە کارتی نوێ ناتوانن بە ھیچ کارت و بەڵگەنامەیەکی دیکە بەشداریی دەنگدان بکەن، چونکە لە ھەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق بەھۆی دەنگدانی دەرەوە و دەنگدانی ئاوارەکان کێشەی زۆر بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان پەیدا بوو، بەپێی یاساش دەبێ دەنگدەری ئاوارە کارتی ماوەدرێژی ھەبێت و کار بە کارتەکانی پێشوو ناکرێت."

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن گوتیشی: "لە سنووری پارێزگای دھۆک ٩٠ ھەزار ئاوارەی عێراقی ھەن و زۆربەشیان کارتی نوێی دەنگدانیان ھەیە، لەبەر ئەوەی بەشدارییان لە پرۆسەی بایۆمەتریدا کردووە، مافی دەنگدانیشیان دەبێت."

خالید دۆسکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئاوارەکان لە شوێنی ئێستای نیشتەجێبوون دەتوانن دەنگ بدەن و ناوەکانیان لە پارێزگاکانیان گوازراوەتەوە بۆ شوێنی ئێستا، واتە ھەر ئاوارەیەک لە ھەرناوچەیەک نیشتەجێبە لەوێ بەشداریی دەنگدان دەکات بۆ ئەو مەبەستەش بنکەی دەنگدانی ئاوارەکان دەکرێتەوە."

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار