٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: ئەو تاوانبارانەی هێرشیان کردە سەر خێزانە کوردەکە، دەستگیر کراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لەو خێزانە کوردە کرد، کە چه‌ند رۆژێک بەر لە ئێستا و لە وڵاتی تورکیا هێرشیان کرابووه‌ سه‌ر و، رایگەیاند کە ئەو رووداوە هەستی هەمووانی هەژاندووە، بۆیە بەدواداچوونیان بۆ کردووە هەتا تاوانباران دەستگیر کراون.

ئومێد خۆشناو، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی له‌و خێزانه‌ كورده‌ كرد، كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێک له وڵاتی‌ توركیا هێرشیان كرابووه‌ سه‌ر، لە پرێسکۆنفرانسێکدا بۆ مێدیاکان، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە دا، کە ئەو حاڵەتەی رووی دا هەستی هەموومانی هەژاند، چونکە ئەوە دەستدرێژی بووە بۆ سەر تاکی کورد و شکۆی مرۆڤ، هەر بۆیەشە دوای رووداوەکە ئەوان و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، بەدەنگ هاتوون و بەدواداچوونیان بۆ رووداوەکە کردووە و، كۆنسووڵی تورکیاش لە هەرێمی کوردستان بەدەنگ هات و دواتر تاوانباران دەستگیر کران.

خۆشناو جەختیشی لەوە کردەوە، کە پۆلیس و حکوومەتی تورکیا دڵنیاییان پێ داون، کە گیانی هاووڵاتیانمان سەلامەت دەبن.

دواتریش بێستوون، کە ئەندامێكی ئەو خێزانە کوردەیە کە هێرشیان کراوەتە سەر، بۆ مێدیاکان دوا و ئاماژەی بەوە دا، کە دوای رووداوەکە هەموو بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بە دەنگیانەوە هاتوون و دواتریش هاوکاری کراون، ئەویش بە مەبەستی چارەسەرییان چ لە تورکیا، یان لە کوردستان.

 

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار