٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە بۆنەی (٣٤)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (٣٤)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی رابەری گشتی و ئەندامانی سەركردایەتی و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی كرد. 

ده‌قی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:  

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (٣٤)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی 

بەڕێز/ مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی.. 

بەبۆنەی(٣٤)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەکەتان دەكەین و، هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین. 

ئێمە لە كاتێكدا رۆڵی بزووتنەوەكەتان لە داكۆكیكردن لەو ئەزموونە بەرز دەنرخێنین، ئومێدەوارین بە هەموولایەك كاربكەین بۆ زیاتر بەهێزكردن و قووڵكردنەوەی بنەماكانی پێکەوەیی و هاوگوتاری سیاسی بەتایبەتی لەو قۆناغە هەستیارەدا بۆ چارەكردنی كێشەكان و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی بۆ هاووڵاتیان. 

لەم بۆنەیەدا دووبارە جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانمان دەکەینەوە و دووپاتی دەكەینەوە كە ئەركی سەرشانی هەموو هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانە بەرپرسانە كاربكەن بۆ پاراستنی سەقامگیریی و تەبایی كۆمەڵگەكەمان لە پێناوی پاراستنی دەسكەوتەكانمان و بەرەوپێشبردنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان.

جارێكی دیكە پیرۆزبایتان لێدەكەین و، هەر سەركەوتوو بن..

  

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

١٣ـی ٥ـی ٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار