٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنى ره‌مه‌زان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: جەژنی پیرۆزی رەمەزان، جەژنی خێر و بەرەكەت و لێبوردەییە، ئومێد دەكەین ببێتە مایەی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانی بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان و دەرفەتێك بێت بۆ زیاتر تەبایی و یەكڕیزیی گشت هێز و لایەنە سیاسیەكان.

ده‌قى په‌یامى پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و، بەشێوەیەکی تایبەت پیرۆزبایی لە خانەوادە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و کادیری و ئەندام و جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان دەکەین، هیوادارین ئەو جەژنە لە سایەی ئارامی و سەقامگیری کوردستان بە ئاسوودەیی و خۆشی و شادی بەسەرببەن.

جەژنی پیرۆزی رەمەزان، جەژنی خێر و بەرەكەت و لێبوردەییە، ئومێد دەكەین ببێتە مایەی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانی بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان و دەرفەتێك بێت بۆ زیاتر تەبایی و یەكڕیزیی گشت هێز و لایەنە سیاسیەكان، هەروەها هەوێنی پتەوتركردنی گیانی پێكەوەژیان و برایەتی بێت بۆ تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان. 

جارێكی دیكە جەژنی پیرۆزی رەمەزان لە هەموو لایەك پیرۆز بێت...

 

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

١٣ـی٥ـی٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار