نێچیرڤان بارزانی: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی داعش لە کفری دەکەم
_(2)__2021_05_12_h15m52s12__ER.jpg)
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-05-2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات "به تووندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆریستانی داعش له سنوور‌ی کفری ده‌که‌م. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌که‌م که شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم."
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا دەشڵێت "جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه."




