یەکێتی زانایان: ئەم جەژنە بکەنە هەوێنی لێکنزیکی و تەبایی و چارەسەری کێشەكان

ھەولێر-KDP.info- یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، جەژن دروشمێکی گەورەو دەرفەتێکی تایبەتە بۆ تازەکردنەوەی هەستی برایەتی و لێبوردن و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و گەردەن ئازایی و بەسەرکردنەوەی خزم و دۆستان، بەڵام لەبەرئەوەی لە دۆخی نەخوازراوی کۆرۆناداین، "هیوادارین هاوڵاتیان لەگەڵ جەژن و جەژنانە رەچاوی سەلامەتی یەکتر بکەن و پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنی پیرۆزی رهمهزان پیرۆزباییهکی گهرم له تهواوی موسڵمانانی کوردستان دهکهین، بەتایبەت زانایانی ئایینی کە بەدڵسۆزی و هەستی بەرپرسیارێتی لەخزمەتی مزگەوت و موسڵمانان بون، له خوای گهوره داواکارین رۆژو و خواپهرستی نزاو خێری ههمو لایهك قبوڵ بکات و، ئهم جهژنه ببێته جهژنی ئاشتی تهبایی و برایهتی و نەمانی نەخۆشی".
ئاماژەی بەوەشکردوە، جەژن دروشمێکی گەورەو دەرفەتێکی تایبەتە بۆ تازەکردنەوەی هەستی برایەتی و لێبوردن و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و گەردەن ئازایی و بەسەرکردنەوەی خزم و دۆستان، بەڵام لەبەرئەوەی لە دۆخی نەخوازراوی کۆرۆناداین، "هیوادارین هاوڵاتیان لەگەڵ جەژن و جەژنانە رەچاوی سەلامەتی یەکتر بکەن و پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن".
یەکێتی زانایانی ئایینی باسی لەوەشکردوە، "بەدەرفەتی دەزانین داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بکەین، کە بەگیانی بەرپرسیارێتی، ئەم جەژنە بکەنە هەوێنی لێکنزیکی و تەبایی و چارەسەری کێشەو ئاریشەو، وەلانانی بەرژەوەندییە تەسکەکان و ململانی ناتەندروست".




